Kurd Artist – Telegram
Kurd Artist
488 subscribers
1.98K photos
1.18K videos
148 files
792 links
Kurdistan Art & Artist Media Agency

linktr.ee/KurdArtist
Download Telegram
| ئیڤێنتێکی زۆر گرنگ بۆ کوردستان:

Erbil Build Expo 2024

| @KurdArtist Event
دوورخستنی «ژنان لە سەرکردایەتی و رابەرایەتی» یەکێک لەو Potential گرنگەکانی کوردستانه که پەراوێز خراوه.

ژن لای ئێمە زیاتر «جەستە و رواڵەتی» گرنگیی پی ئدرێت. ئەم هەموو پێشکەشکار و سکرتێر و مۆدێل و Influencer سۆشیال میدیا و دەیان بابەتی دیکە لەم چەشنە، سەلمێنەری گرنگی تایبەتمەندیی سێکسۆلۆژییایی ژنانه؛ تەنانەت لە دەسەڵاتیشدا، زۆرترین هۆکاری هەبوونی خانمانی (بەحیساب) سەرکەوتوو و دیار دەگەڕێتەوە بۆ هەمان تایبەتمەندی!

جەوهەری بابەتەکەم ئەمەیە:

لافاوی ژنانی سەرکردە، کە خۆیان پێ ئەگەیەنن لەسەر بنەمای هێز و ئیرادە و تواناکانیان دێنە مەیدان «هەموو سیاسەتوانی خێڵەکی ورگ زل و کاتیی» لولیان دەکەن و دەیانکەن بە بیرەوەری.

ئەم Potential و ئامادەییە بە هەرزان و حەراج کردنی کۆمەڵێک بوکەڵەی جوانکیلە و فەیک لە داهاتوو نەک لە ناو ناچێت، بەڵکوو ژنانی رەسەن و خاوەن مەکتەبی فیکری خێراتر بەخەبەر و بەئاگا ئەهێنێتەوە و هەستی بەرپرسیاریەتییان زیندووتر دەکاتەوە.

کۆمەڵگای جیهانی و بەتایبەتی وڵاتانی بڕیاردەر و کاریگەری ناوچەکەش کاری لەسەر ئەکەن و پڕۆژە و پلانیان هەیە...

ئەمە بۆ مێژوو وتم 🙌

| کامیلۆ ئارتمەند

| @KurdArtist Artmand
👍1👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
| به هونەر هەژمار دەکرێت؟

| @KurdArtist
😁1
بۆچی مرۆڤ چێژ لە مۆسیقا دەبینێت؟

زانای زۆر بەناوبانگ و زۆر کاریگەری جیهانی «نیکۆلای تێسلا) دەڵێ:

هەرچی لەم گەردوونەدا هەیە وزە و شەپۆل و لەرەیە


لە زانستی فیزیاشدا دەڵێ: (ئەم گەردوونە بەرهەمی تەقینەوەی وزەیە و ئەو وزەیەش کە تەقیوەتەوە دەنگێکی دروست کردووە، دەنگێک وەکو دەنگی هەنگ، واتە دەنگی ئۆم). یۆگییەکان دەڵێن: (ئەوە خودی «ئۆم»ە تەقیوەتەوە، ئەو ئۆمە وزە و شەپۆل و لەرەیە). بە پێی هەر سێ نموونەکە کە تەواوکەری یەکترین، مۆسیقا لە جەوهەرە پێکهێنەرەکانی ئەم ژیانەیە، یانی ژیان شەپۆلە و ئەو شەپۆلەش ئاوازی هەیە.

لەم ساڵانەی دواییدا هەندێ لە زاناکان هەوڵیاندا شەپۆلی هەندی ئاژەڵ و گیاوگوڵ بە نۆتەی مۆسیقا بنووسنەوە، بە خۆشحاڵییەوە لەو کارەدا سەرکەوتوو بوون. ئەوان توانیان شەپۆلی گوڵەباخ و فیل و هەندێ گوڵ و ئاژەڵی دیکە بە نۆتە بنووسنەوە. پاشان هاتن لەسەر وەرقەیەکی ئاسنی تەنک لمێکی زۆریان بڵاوکردەوە، ئینجا کەمانچەیەکیان هێنا بە تەلێک بە وەرقەکەیانەوە نووساند، کەمانچە ژەنێک نۆتەی گوڵەباخی ژەنی، ئەوەی سەری هەمووانی سووڕمان ئەوەبوو دەنکە وردەکانی لمەکە لەسەر وەرەقەکە کەوتنە جووڵە و شکڵی گوڵەباخەکەیان دروست کردەوە، واتە لەسەر وەرەقەکە گوڵەباخەکەی وەک خۆی کێشایەوە. دواتر ئەم تاقیکردنەوەیان لەسەر فیل و هەندێ ئاژەڵی دیکەش کرد. لەڕاستیدا ئەمە ئەم راستییە دەردەخا کە هەموو شێوە و شکڵێک ئاوازیشە، بە من و بە بەڕێزیشتانەوە، یانی ئێستا دەتوانن نۆتەی ئێمە بنووسنەوە و وێنەکەمان لە رێگەی ژەنینی نۆتەکانەوە دروست بکەنەوە.

یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەی مرۆڤ چێژ لە مۆسیقا دەبینێ ئەوەیە کە مۆسیقا یەکێکە لە جەوهەرە بنەڕەتییەکانی خۆی و لێی دابڕاوە، بەڵام کاتێ گوێی لە ئاوازێک دەبێ کە شەپۆلی ئەو ئاوازە نزیک بێ لە شەپۆلی رۆحی (ئاگایی) یان شەپۆلی زەینی (سۆزداریی) خۆی، چێژی لێ دەبینێ. ئێوە قەت بیرتان لەوە کردۆتەوە بۆ یەکێک ئاوازێکی پێخۆشە و یەکێکیتر پێی ناخۆشە؟! هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتەی لەسەرەوە باسمان کرد.

هەموومان شەپۆلین، کەواتە ئاگامان لێ بێ بە چ ئاوازێک قسە لەگەڵ یەکتری دەکەین؛ با نموونەیەکیتر بێنینەوە، کاتێ تووشی کێشەیەکی سۆزداریی دەبین، شەپۆلمان دادەبەزێ بۆ ئاستی شەپۆلی غەمگینی، لەبەر ئەوە چێژ لەو ئاواز و گۆرانییانە دەبینین کە غەمگینن، شەپۆلمان دەچێتە یەک ئاستەوە، بەڵام لە سەیران کە شەپۆلمان بەرز دەبێتەوە، دڵمان بۆ ئاواز و گۆرانی غەمگین ناڕوا، بەڵکوو بە پێچەوانە حەزمان لە ئاواز و گۆرانی شادە لەو کاتەدا، لەبەر ئەوەی ئێستا شەپۆلی ئێمە یان ئاوازی ئێمە هاوئاستە لەگەڵ شەپۆلی شادی.

ئەم کاریگەرییە لەسەر دوو ئاستی رۆحی و زەینی دەردەکەوێ و لێوەشەوە کاریگەریی لەسەر هەموو شتێکی ئێمە دادەنێ، بۆ نموونە کاتێ مۆسیقا و گۆرانییەکی شاد و خۆش دەبیسین لەشمان هۆڕمۆنی «دۆپامین» و «ئەندرۆڤین» و «سرۆتۆنین» دەرێژێ، ئەم هۆڕمۆنانە شادیبەخش و ئارامکەرەوە و هیوادەرن، لەبەر ئەوە لەسەر ئاستی زەینی و جەستەیی خۆش دەبین، هەروەها پەیوەندیی کار و کاسبی و دەرس خوێندن و ...هتدمان باشتر دەبێ، بە پێچەوانەش ئەگەر کەسێک بە بەردەوامی گوێ بۆ ئاواز و گۆرانی غەمگین رادێرێ، ئەوا رژێنەکانی هۆرمۆنی غەم و خەفەت دەرێژن و کەسەکە دوای ماوەیەک تووشی حاڵەتی خەمۆکی دەبێ و ژیانی بە شێوەیەکی پێکهاتەیی بەرەو تێکچوون دەچێ، بۆیە زۆر گرینگە رۆژانە گوێ لە ئاواز و گۆرانی شاد و ئەرێنی بگرین.

چەند ساڵ لەوە پێش لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر خەوتنی منداڵ لە «سەیارە»دا کردووە کە بەرەنجامەکەی زۆر سرنجڕاکێش بوو، بۆیان دەرکەوت منداڵی ساوا لە ناو سەیارەدا دەچێتەوە دۆخی ناو سکی دایکی، بەڵام نەک بە تەنیا لەڕووی راژاندنەوە، بەڵکوو لەڕووی دەنگیشەوە، بۆیان دەرکەوت دەنگی (ئۆم) کە دایکی هەموو دەنگەکانە، تاکە دەنگە کە منداڵ لە سکی دایکیدا بیستوویەتی، بۆیە دەنگی ناوسەیارە کە لەدەنگی «ئۆم» نزیکە منداڵەکە ئارام دەکاتەوە. ئێمە لە ماڵی یۆگای هەناسە ئەوەمان تاقیکردۆتەوە، زۆر جار ئەو خانمانەی منداڵی بچووکیان پێ بووە لە کاتی راهێنانی مانترای «ئۆم»دا خەویان لێکەوتووە.

کەواتە تۆ ئاوازی، ئەوانیتریش ئاوازن، واتە هەموومان شەپۆلین، کەواتە ئاگات لێ بێ گوێ لەچی دەگری، لەوەش گرینگتر ئەوەیە بە چ ئاوازێک قسە لەگەڵ یەکتری دەکەین، وشەکان ئەرێنیش بن، بەڵام بە ئاوازێکی نەرێنی دەریان ببڕین، کاریگەریی نەرێنی دادەنێن.

| @KurdArtist Music
یەڵماز گونەی

| @KurdArtist Vintage
3
Kurd Artist
خەڵکی سوریا و عێراق ئاهەنگ ئەگێڕن و شیرینی بڵاو ئەکەنەوە... | @KurdArtist Daily
ماتەمینی بۆ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە بە‌غدا و تاران

| @KurdArtist Daily
👍1😡1