Kurd Artist – Telegram
Kurd Artist
488 subscribers
1.98K photos
1.18K videos
148 files
792 links
Kurdistan Art & Artist Media Agency

linktr.ee/KurdArtist
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ ئەو کەسانەی رقیان لێمە و هەرگیز جێمناهێڵن، ئێوە گەورەترین هەواداری منن


بانە شیروان

| @KurdArtist
Kurd Artist
داهاتی فیلمی «شاردنەوەی سەددام حسێن» تا ئەمڕۆ 1,000,000 تێپەڕاندووە. | @KurdArtist Box Office
فیلمی شاردنەوەی سەدام

منیش فیلمی شاردنەوەی سەدام Forget Sadamم بیینی و هەندێک بابەتیشم لەبارەیەوە خوێندەوەو گوێم لە دیدارەکەی دەرهێنەرو هەندێک لێدوانی تریشی گرتووە و ئەو هەمیشە جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەمە فیلمێک نییە دەربارەی ژیانی سەدام بەڵکو فیلمێکە دەربارەی شاردنەوەی سەدام. جگەلەوە چەند لێدوانی کورتی رەخنەگرانی سینەمای «عێراقی و عەرەبی»م بینیوەو یەکدوو بابەتی کوردیشم لەبارەیەوە خوێندەوە بۆیە هەتا ئەو کاتەی دەرفتم دەبێت بابەتێکی تێرو تەسەلی لەبارەوە بنوسم هەندێک سەرنجی لەبارەوە دەخەمەڕوو، بەڵام لەپێشەوە پێمخۆشە چەند تایبەتمەندیەکی فیلمی دۆکیۆمێنتاری بخەمەڕوو، کە دەرهێنەران و بینەرانیش دەبێت بیزانن چونکە لە فیلمەکانی تر جیایان دەکاتەوە.

پوختەی ئەوخاڵانە بریتین لە:

1. متمانە
2. ڕوداوی واقعی و راستەقینە
3. ئامانج و پەیام
4. مودێکی نەرم
5. بابەتەکە سنوردارو تایبەت بێت بەروداوێک یان کەسێک

دواتر هەریەک لەم خاڵانە لەگەڵ سەرنجەکانم دەربارەی فیلمەکەو کاری دەرهێنەر تێکەڵ دەکەمەوە بەئامانجی ئەوەی سەرنجەکانم رونتر دەربکەون.

| هومەر محەممەد
| درێژەی بابەت

| @KurdArtist
Kurd Artist
داهاتی فیلمی «شاردنەوەی سەددام حسێن» تا ئەمڕۆ 1,000,000 تێپەڕاندووە. | @KurdArtist Box Office
فیلمی شاردنەوەی سەدام

| پێشەکی

1. متمانە گرنگترین تایبەتمەندی فیلمی دۆکیۆمێنتاریە، کەدەبێت هەم فیلمەکەو هەم دەرهێنەر بەدەستی بهێنن، بەتایبەتی پێشتر دەرهێنەر بەدەستی هێنابێت، هەڵکەوت مستەفا یەکێکە لەو دەرهێنەرانەی لە ڕابردوودا متمانەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و بینەرانی بەدەستهێناوە. دەرهێنەر ئەرکێتی بە شێوەیەکی ڕاستەقینە نوێنەرایەتی بارودۆخ بکات. دەرهێنەران دەبێت ئەوەندە بزانن، کە بینەری ئەمڕۆ سادەوساکار نییە بەڵکو بەگومانە لە هەموو شت لەوانە لە ناوەڕۆکی فیلمەکانیش، لەوانە لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانیش. کە واقعێکی ڕووت دەگێڕنەوە. بۆیە ئەم فیلمانە دەبێت هەمیشە زانیاری و سەرچاوەی متمانەپێکراو پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی متمانەی بینەران بەدەستبهێنن. ئیتر لەم فیلمەدا سەرچاوەی زانیاریەکانی و کارەکتەری سەرەکی کە ئەرکی گێڕانەوەی چیرۆکەی لە ئەستۆیە هەتا چەند ڕاستگۆیەو هەتا چەند دەرهێنەر متمانەی پێیەتی ئەو بەرپرسیارێتیە دەکەوێتە ئەستۆی دەرهێنەر.

2. فیلمی دیکۆمێنتاریی دەبێت ڕەنگدانەوەی بابەتە ڕاستەقینەکە بێت، نەک خەیاڵی دەرهێنەر، راستە ئەرکێتی قوڵ بێتەوە بۆ ناو جیهانێکی تایبەتی و زۆرجاریش ئاڵۆز بەڵام فیلمی دۆکێومێنتاری واتا فەزایەکی واقعی نەک خەیاڵی، کە بابەت تیایدا ڕووداوی ڕاستەقینەیەو لەوێدا ئیدی ململانێ پرسیارو هەست و سۆزی بینەر وەک مرۆڤ هەموویان دەکەونە ئەستۆی دەرهێنەر چونکە هەموو ناوەڕۆکی چیرۆکەکە ئەوەی وێنەگیراوە بەدەنگ و رەنگی فیلمەکە لەسەر وردبینی دەرهێنەر بنیات دەنرێت. ئەوەی هەڵکەوت مستەفا کردوویەتی لەم چوارچێوەیەدایەو چیرۆکێکی راستەقینەیەو خەیاڵی دەرهێنەر نییە، بەڵکو روداوێکەو خەڵک دەیزانن بەڵام نازانن وردەکارییەکانی چۆن بوون، ئەرکی دەرهێنەر گەرانە بەدوای ئەم وردەکاریانەو خستنەرویان بۆ ئامانجێکی دیاریکراو.

3. فیلمی دۆکیۆمێنتاری بێ ئامانج و بێ پەیام نییە، بەڵکو ئامانجێتی کاریگەری لەسەر بینەران دابنێت. بێگومان ئامانج و پەیام بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتین ئینجا ناوخۆیی بن یان جیهانی. فیلمی دۆکیۆمێنتاری بەپێچەوانەی فیلمی سینەمایی فەنتازی و درامای تەلەفزیونیەوە کەمتر بواریان بۆخەیاڵی دەرهێنەرو فەنتازیا تێدایە چونکەی ئەوەی خوازراوە وێنەی واقع و ژیانی ڕاستەقینەیە، راستە فیلمی دۆکێومێنتاریش هەر بەوێنە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە، ئەویش پێویستی بەگرتەی دورونزیک ومام ناوەند و گۆشەی کامێرای جیاواز هەیە، بەلام زیاتر پەنا بۆ بەڵگەو شایەتحاڵ و گێڕەرەوە دەبات بۆ خستنەڕوی ڕووداوێکی ڕاستەقینە جا مێژووی بێت یان نوێ گرنگ ئەوەیە کەپێشتر ڕویداوە، دەرهێنەر لەفیلمی دۆکێومێنتاریدا رەنگە نەتوانێت کۆنترۆڵی ئەو ڕووداوەکە یان بابەتی چیرۆکەی بکات کە وێنەی دەگرێت. بۆیە پەنا بۆ حیکایەتخوان و شایەتحاڵ دەبات و ناچارە لەگۆشەی جیاوازو گرتەی جیاوازدا کارەکتەرەکان بخاتەڕوو لە فیلمێکی وەک (شاردنەوەی سەدام)دا ئەوە کێشەی دەرهێنەر بووە کێ دەبێت ڕۆڵی سەدام ببینی ؟ چۆن دەرکەوێ و دەرهێنەر چۆن سەدام بخاتەڕوو کەخۆی لەژیاندا نەماوە ؟ ناچارە کارەکتەرێک بخاتە بەردەم کامێراو خۆی لەگرتەی نزیک Close up و تەنانەت مام ناوەند Mediumیش بەدوربگرێت. منیش وەک زۆری بینەران, بەلای کەمەوە ئەوانەی فیلمەکەیان دیوە و گوێم لێگرتوون، لەلایان ئامانجی دەرهێنەر نارونە. بەڵام ئیتر ئەوەش دەکەوێتە سەر تیفکرینی بینەر و رونکردنەوەی دەرهێنەر، کە دڵنیام قسەی جیاوازی هەیە.

4. یەکێک لەتایبەتمەندییەکانی فیلمی دیکۆمێنتاری ئەوەیە مودێکی نەرمی هەیە، فیلمی دۆکێومێنتاری بە نەرمییەکەیدا دەناسرێتەوە، بەپێچەوانەی فیلمە ئاکشن و فیلمە خەیاڵییەکانەوە، کە ڕیتم تیایدا زۆرخێرایەو برین Cutی زۆری تێدایە، مەحاڵە پێشبینی ڕووداوەکان بکرێت یان بڕیار بدرێت کە فیلمەکە چۆن کۆتایی دێت.

هەڵکەوت لەم فیلمەدا بەتەواوی پابەندە بەم خاڵەوە چونکە کارکردن لەسەر کەسایەتی سەدام ئاسان نییە هەتا بتوانرێت لەماوەی 96 خولەکدا بەو نەرمییە بیگێڕیتەوە.

5. فیلمە دیکۆمێنتارییەکان بەگشتی بابەتەکانیان تایبەتە، بۆنمونە چیرۆکی کەسێک یاخود هی خانەوادەیەک دەگێڕێتەوەو چیرۆکێێکی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆیە نابێت بارێکی گرانی لێ باربکرێت، گرنگی فیلمی دۆکێومێنتاریش هەر ئەو تایبەتمەندییەیە کە چیرۆکێکی سنوردارو تایبەت بەبابەتێک دەگێڕێتەوە. بۆنمونە فیلمی شاردنەوەی سەدام تەنها باس لەوماوەیە دەکات لەماوی 235 رۆژدا نەک هەموو ژیانی سەدام و تاوانەکانی.

ئەوەی کە هەتا ئێستا بۆم روونە دوو خاڵی سەرکییە:

• ئەوەیە گرێبەستی نێوان عەلا نامیق و دەرهێنەر ئەوەیە کە فیلمەکە سیاسی نەبێت.

• عەلاء جەخت لەنەریتێکی کلتوری عەرەبی دەکاتەوە، ئەویش بەهای میواندارییە. هەڵبەت ئەوەش ناشارێتەوە، کەهەتا ئێستا سەرسامە بەسەدام و بەسەرۆکێکی کاریزمای دەزانێت.

| هومەر محەممەد

| @KurdArtist Comment
داعش ھەیە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی عەلمانیە!
داعش ھەیە مامۆستای زانکۆیە!
داعش ھەیە وەزیرە!
داعش ھەیە لە ھونەرە جوانەکان مامۆستایە!
داعش ھەیە کارمەندی سەرۆکایەتی ھەرێمە!
داعش ھەیە کادیری پێشکەوتووی پارتی و یەکێتی و گۆڕانە!
داعش هەیە پێشمەرگەی حیزبە کۆمۆنیستیەکانن
داعش ھەیە فیتەرە، دکتۆرە، قوماشفرۆشە
داعش هەیە تاکسی پێیە و سەرتاشە
داعش ھەیە مەلایە، ھەیە باخچەوانە...

هەرێمی کوردستان لە ھەموو کۆڵان و سوچێکی داعشی تێدایە.

| حەمە هاشم

| @KurdArtist Comment
👍2
ئاگادارییەک بۆ هونەرمەندانی شێوەکار

ڕاگەیاندنی دووەمین خولی خەڵاتی نێودەوڵەتی خەیات 2024

| زانیاری زیاتر

| @KurdArtist Event
ئاگادارییەک بۆ هونەرمەندانی شێوەکار

ڕاگەیاندنی دووەمین خولی خەڵاتی نێودەوڵەتی خەیات بۆ ساڵی 2024

ئامادەکارییەکان بۆ دووەمین خولی خەڵاتی نێودەوڵەتی خەیات بەردەوامە و لیژنەی باڵای دیداری خەیات خەڵاتی ساڵانەی خەیات ڕادەگەیەنێت و لیژنەیەکی پسپۆڕی تایبەت لە هونەرمەندانی باشوور و باکوور کوردستان پێکهێنراوە بۆ هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتەکە.


خەڵاتی خەیات لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانییەوە دەبەخشرێت لە ساڵیادی دووەمین دیداریی خەیات دا لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوە دەچێت بۆ ڕێزلێنان لە هونەرمەندی خودالێخۆشبوو ئیسماعیل خەیات.

لیژنەی پسپۆڕی ئەم خەڵاتە پێشتر چەندین کۆبوونەوەی ساز داوە بۆ تەواوکردنی میکانیزم و پێوەرەکانی خەڵاتەکە.

پێوەرەکانی پێشکەش کردن بریتین لە:

1. جۆری کاری هونەری: پێشکەشکردنەکان دەبێت سنووردار بن بۆ گرافیک یان تابلۆ.

2. شیاوتی کاری هونەری: تەنیا ئەو کارانەی لەنێوان ساڵانی 2020 و 2024 دروستکراون لەبەرچاو دەگیرێن. ئەو تابلۆیانەی پێش 2020 تەواوکراون ناتوانن.

3. مەودای نێودەوڵەتی: خەڵاتەکە بۆ هونەرمەندان لە سەرانسەری جیهان کراوەیە و هیچ سنووردارییەک بۆ قەبارەی تابلۆکان نییە.

4. کوالێتی و سنووری پێشکەشکردن: تابلۆ نێردراوەکان دەبێت کوالێتییەکی بەرز پیشان بدەن. هەر هونەرمەندێک دەتوانێت تەنیا یەک تابلۆ پێشکەش بکات.

5. تایبەتمەندی ماددە: ئەو ماددانەی لە تابلۆدا بەکارهاتوون دەبێت بە ڕوونی تۆمار بکرێن.

6. مەرجی تەمەن: بەشداربووان دەبێت لانی کەم 25 ساڵ بن.

7. ڕەسەنایەتی: پێشکەشکراوەکان دەبێت کاری ڕەسەن بن. بەرهەمهێنان یان کۆپییەکان قبووڵ ناکرێن.

8. زانیاری هونەرمەند: هونەرمەندان دەبێت ژیاننامەیەکی کورت و وێنەیەکی تایبەتی پێشکەش بکەن.

دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی فۆرمەکان: 2024/09/25

خەڵاتی نێودەوڵەتی خەیات میدالیا و خەڵاتی پاداشت لە خۆ دەگرێت.

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی کارەکانتان، تکایە پرسیار و کەرەستەکان ئاراستە بکەن بۆ ئەم ئیمەیلە:

| info@ismailkhayatgallery.com

| @KurdArtist
Kurd Artist
| #پۆدکاست | مامۆستا نیاز بەیاتی | ڤێرژنی ڤیدیۆ | ڤێرژنی MP3 | @KurdArtist Podcast
هەر تاڵێکی سپیی ئەو...

دیدی من بۆ ئەو هونەرمەندە گەورەیەی نیشتیمان و گۆی زەوی، بەمجۆرەیە:

هەر تاڵێکی سپیی روخساری ئەو؛ نیازی چیرۆک و رۆمان و فیلمێکی سینەماییە...

ژیانی ئەو لە خانەقین دەست پێ دەکات و لە ئاسمانی عەلەمداری کەناری ئەڵوەن لە شەقەی باڵ دەدات تا هەموو دنیا تەی نەکات، ناگەڕێتەوە و پشوویەك نادات، دواجار هەر دەگەڕێتەوە خانەقین و وەک روباری ئەڵوەن، چەم و رەز و باخی هەنار و داری خورما ئاو دەدات و تا دەڕژێتەوە ناو دەریا و زەریاکان، لەهەر شار و ئاوەدانیەک، لەهەر گرد و تەپۆڵکەیەک، شارستانیەت و ژیاریی ونبووی نیشتمان نۆژەن دەکاتەوە و پەیکەری دیکەی جوانیی «دایک و ژن و کچەکان» دروست دەکات و دایاندەمەزرێنێتەوە.

ئەو هەر خۆی شۆڕەسوارێکی جەنگ و ئاشتییە، بەسەر پشتی ئەسپەشێ تیری جوانی دەهاوێژێ و لە دڵی «ئەڤین»یدا وەک پەیکەری «ڤینۆس»ی مرۆڤایەتی دەچەقێ و ئۆقرە ناگرێ تا سەردەکەوێ.

ئەو؛ هەر ئەوەندە نیە، گەڕیدەیەکە لەگەڵ «کەریم زەند» دۆڵ و دەشت و کێوان دەبڕێت، لەگەڵ «پیری رەیس» دێت و دەڕوات،کوێستان و گەرمیانی گۆی زەوی و ئۆقیانووسەکان دەپشکنێ و نەخشە رێگای داهاتوو دادەڕێژێت و لەناو ئەو هەموو رەنگ و زمان و نەتەوە و ئولیی ئاسمانی و سەر زەویدا، زمان و رەنگ و رەچەڵەکی ونبووی دایکی دەدۆزێتەوە.

ئەو؛ هەر جارێک کە دەگاتەوە خانەقی و تاوێک لەسەر سەر روباری ئەڵوەن، وەک جەنگاوەرێکی ماندووی ماد و لەشکری دیاکۆ، پشوویەک دەدات، لەسەر پشت پاڵ دەکەوێت و هەردوو دەستەکانی دەخاتە ژێر سەری و لە ئاسمان و باڵندە ئازادەکانی دەڕوانێت، لەگەڵ هاژەی روبار و بیستنی ئاواز و بەستە و نەستی خوداداد عەلی، دڵی دەبێتەوە بە نیاز و کەشکۆڵی ژیان و نیشتیمان دادەگرێت و لەگەڵ مەقامی«ئای ئەڵوەن» جارێکی دیکە بۆ ژین و ژیان و ژیاندۆستی تێهەڵدەچێتەوە. نهێنی ئەو؛ هەر لە دەستپێکەوە تا دەگاتە سەر «پێک»، مقامەکانی دەشتی گەرمان و کەناری ئەڵوەنە، هەر بەو جوانییەوە هەموو جەنگاوەر و ژنە ئازاکانی نیشتمان و ئەویندارانی بەردەم چەقۆ دەکاتە پەیکەری نەمری و بە تیشکی خۆر و ئاسمانی رەنگینی منداڵیی بان خانەقی، تێهەڵدەچێتەوە و وەک پەیکەرێکی زیندووی گیان لەبەر، هەر بە نەمریی دەمێنێتەوە...

| هاوار مستەفا خان

| @KurdArtist Comment
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جیاوزی ئاستی Junior و Mid-Level و Senior

| @KurdArtist
Kurd Artist
فیلمی شاردنەوەی سەدام | پێشەکی 1. متمانە گرنگترین تایبەتمەندی فیلمی دۆکیۆمێنتاریە، کەدەبێت هەم فیلمەکەو هەم دەرهێنەر بەدەستی بهێنن، بەتایبەتی پێشتر دەرهێنەر بەدەستی هێنابێت، هەڵکەوت مستەفا یەکێکە لەو دەرهێنەرانەی لە ڕابردوودا متمانەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان…
کاک هەڵکەوت مستەفا من خەڵکی عۆجە نیم

لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە، شەڕەکان شێوازێکی دیکەی وەرگرت، بە هەموو جۆر و توانستێکەوە جگە لە چەک ڕووبەرووی یەکتر دەبوونەوە. لەو چوارچێوەیەشدا هونەر و بە تایبەت سینەما رۆڵێکی گەورەی بینی. لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە دەیان فیلم و دراما دژی میلەتانی ئێران بە تایبەت کورد و بەلوچ پەخشکرا و تا ئێستاش بەردەوامە. لە تورکیا ئەم هێرشە زووتر پەلەماریان دا.

لەسەروبەندی دەسەڵاتی جەمال گورسەل سەرۆک کۆماری ئەو کاتی تورکیا، (1960-1966) فەرمانگەی جەنگی تایبەت دروستکرا و بە ئاشکرا کاری لەسەر سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم دەکرد، پاشان لە لایەن «عاتیف یەڵماز» ئاراستەی جەنگەکە گۆڕا بۆ دژایەتی بزووتنەوە ڕزگاری خوازەوەکانی کورد.

لە ئێستا ئەو هەرێمەی بەرهەمی خەبات و شەهیدبوونی رۆڵەکانی کوردستانە، بێ ئەوەی بەرپرسان ئاگاداربن هێواش هێواش دەیان "فەرمانگەی جەنگی تایبەت)ی تێدا درووست دەکرێت و ئیمەش بێ ئەوەی بوێرین بڵێن «بوەستە» پارەی گیرفانی خۆمانیان پێشکەش دەکەین و وەکو شانازی و دەستکەوت لێیان دەڕوانین دەیانکەین بە پێشەنگ و بوارشکێنی هونەر و سینەمای کورد.

| نەبەرد فواد
| درێژە

| @KurdArtist
| پێشەکی

فیلمی «شاردنەوەی سەدام» ساڵی پار لە فیستیڤاڵی دهۆک پێشکەشکرا و ئەم ساڵیش بە سپۆنسەری کەناڵێکی کوردی فیلمەکە کەوتەسەر پەردەسپیەکانی هۆڵەکانی نمایش. بەڕێز هەڵکەوت مستەفا دەرهێنەری ئەم بەڵگە فیلمەیە.

یەکەمین پرسیارم لە فێستیڤاڵی دهۆکە، ئایا ئەو هەموو هاوڕێیانەم لە دهۆک کەسێک نەبوو بڵێت "کاک هەڵکەوت هەڵەبجەیی" ئەم فیلمە بۆ کورد خراپە و دواتر پێمان دەڵێن دەرهێنەرەکانی کورد نەخۆشی" سیاندرۆم ستۆکهۆڵم"یان هەیە؟ پاشان کەناڵی بەڕێز ئێوە دەزانن ئەمەی کاک هەڵکەوت کارێکە کە سەدام وەکو پاڵەوان نیشان دەدرێت؟ یان بینەرو فانەکانتان لە دۆزێکی گەورەی وەکو کورد گرنگترە؟

ئەگەر پێمان دەڵێیت کەسێک دۆستی سەدام بێت پێی وایە سەدام زۆر بە زەلیلی پیشاندراوە، وەکو بینەرێک دەمەویست لێت بپرسم:

بۆچی عەلا نامیق ئەو کەسی کە پاڵەوانی فیلمەکەتە، سێ بۆ چوار جار ژمارەی سەربازانی ئەمریکا باس دەکات کە 150،000 سەربازە، نەتدەتوانی وەکو دەرهێنەر یەکجار ئەو ژمارەیە بەکاربێهنی؟ یان ویستت پێمان بڵێت 150،000 کەس بۆ سەرکردەیەکی گەورەی وەکو سەدام دەگەڕا؟ بە جوان وەسفکردنی کەلتورێکی عەرەبی کە میوان دەگرنە خۆ و تا رادەی خۆ بەکوشتندان لە پێناو میوانەکەدا بۆ؟

بەکارھێنانی میوزیکی خەمناک لە زۆربەی دیمەنەکاندا بۆ؟ دیکتاتۆرێکی دڕندەی وەکو سەدام لفکە دەدات لە پشتی باخەوانێک؟ یان سادەیی جەنابی سەرۆکە؟

پیشاندانی وێنەی سەدام لە ئاستی مانگدا، لە سینەمادا واتایی چییە؟ نوێژکردنی سەرکردەیەک لە کۆمەڵگەی موسڵماناندا واتایی چییە؟ پیشاندانی ئەو هەموو هەڵکوتانەسە سەر ماڵی بەعسییەکان بۆچی؟

ئەو رۆژەی سەدام خۆی بە نەخۆش پیشاندەدات و لە بازگە کاتییه‌که‌ی ئەمریکییەکان قوتاری دەبێت، پاشان لە ڕووباری دیجلە دەپەڕنەوە، ئەو دوو کڵاشینکۆفەیان لەکوێوە هێنا؟ تۆ نازانی ئەو کاتە ئەمریکیەکان یارییە ئاگریینەکانیشان دەبرد و خاوەنەکەشیان بۆ زیندان؟ یان ئەوەیە بڵێی سەدام جۆرەها تاکتیکی جەنگی پارتیزانی و خۆشاردنەوەی زانیووە.

کەس هەیە لە مانگی تەمموزدا لە زنجیرە شاخی حەمرین پرتەقاڵ و سێوی دەست بکەوێت؟ ئەگەر ئاسودەیی و بڕوابوون بەخۆ نەبێـت؟ پاشان عەلا دەڵێت:

سەدام ویستی تەقە لە ئەمریکیەکان بکات چونکە غیرەتی قەبوڵی نەدەکرد ئەوها بە ئاسانی بەبەردەمیدا تێپەڕن


ئەم بە پاڵەوانکردن و گیان فیدا کردنەی سەدام بۆ برا عەرەبە سوننەکانی وڵاتانی کەنداو بوو؟ کە عێراق سەدام حوسێنی عەرەبی هەبوو؟

بەرێز کاک هەڵکەوت چەند جار ئەکتەری سەرەکی بە باسکردنی سەدام و لە دەستدانی رۆڵەکانی سەدام گریا؟

بۆچی تەنیا باسی هەڵەبجەت کرد؟ ئەی ئەنفال؟ ئەی کۆڕەو؟ ئەی گەمارۆی ئابوری؟

سێ جاران بە هەمان گرتە محمد ئیبراهیم پیشان دەدەیت بە دیالۆگی جیاوازە... بە دوانزە ساڵان خەبات و تێکۆشانت لە پێناو سەدام حوسێندا نەگەیشتوویت بەوەی عەلا نامیق کەسێکی درۆزن و ناراستگۆیە. ئەو کەسە ئەگەر سەرۆکێکی وەکو سەدام حوسێنی بۆ ماوەی 235 رۆژ حەشاردابێت ئەمریکیەکان بە تەنیا حەوت مانگ زیندانی دەکەن؟دەزانی تاوەکو ئێستا زۆربەی بەعسیەکان عەلا بەوە تۆمه‌تبار ده‌که‌ن بە ملیۆنان دۆلاری بردووە؟ بۆ زانیاری جەنابتان دەرهێنەرەکان دەبێت فرەزان و خوێنەوار بن. سەیرکە لە یاسای سزادانی عێراقی ماددەی 133 دا هاتووە:

هەر کەسێک تاوانبارێک داڵدەبدات و کارئاسانی بۆ هەڵهاتنی بکات، ئەگەر بێت و تاوانبار سزای لەسێدارەدانی هەبێت ئەوا ئەو کەسە بۆ ماوەی 5 بۆ 15 ساڵ سزا دەدرێت.


مەرحەبا کاک عەلا؟!

باسکردنی دڕندایەتی پاسەوانەکانی زیندانی ئەبوغرێب زوڵمی ئەمریکیەکەیان لە پیاوە بێ تاوانەکانی بەعس؟! لە کاتێکدا ئەو هاوکاربووە لەوەی سەر لە هێزە ئەمنییەکان بشێوێنێت. بە رێکۆردەرێکی دەنگەوە (مسجل) دەنگی جادەوبانەکان تۆماربکات و هێزەکان وابزانن سەدام لە دەرەوەی شار نییە و لە ناو شارە. ئایا عەلا تەنیا جوتیارێک بووە؟!

باسی محەمەد ئیبراهیم دەکەیت ئەی بۆ باسی دوو محەمەدەکەی دیکە ناکەیت کە ئەوانیش محمد موسڵەت و محمد کينە؟ ئەگەر بگەڕێت دەزانی کە زۆربەی گێڕانەوەکەی عەلا دوورە لە راستیەوەبۆچی لە کۆتایی فیلمەکەتدا دەڵێی کەس نازانێت عەلا نامق لە کوێ دەژی؟ دەیان جار لە کەناڵەکان دەرکەوتووە و زۆر بە ئاسانی دەدۆرزێتەوە... دەتەوێت عەلا بپارێزیت؟

لە زمانی کوردیدا، کارێکی هەڵە کە بۆ کەسی بەرامبەری دایبپۆشین، پێیدەڵێن «پەنکوور» یان «پەنکۆر» واتا پەن و کەتنی ئەو کەسە دادەپۆشین. بەڵام وشەی شاردنەوە زۆر جار بە مەبەستێکی باشیش بەکاردێت بۆ نمونە" لە ترسی پیاوخراپ، پارەکەم شاردەوە." بەبێ دوو دڵی بریا فیلمەکە ناوی پەنکۆر بوایە چونکە زۆر کارێکی قێزەونە دیکتاتۆرێک پەنکۆر بکەیت.


بە یاسایی ڕیشەکێشکردن و بنەبڕکردنی بەعس فیلمەکەی جەنابتان دەبێت ڕێگری لێ بکرێت. چونکە جگە لە جوان پیشاندانی بەعس هەموو ئەو زانیاریانە بە گەڕانێکی Google دەست دەکەوێت.

| نەبەرد فواد

| @KurdArtist Comment
بەرگی کوردیانە

بەشێک لە پەرتوکە نوێیەکانی ئەم ساڵی خوێندن بە بەرگی کوردیانە چاپکراون و ناوەڕۆکیان بە وێنەی کەسایەتیکە کوردەکان و بابەتی هەمەڕەنگەوە خرانەبەردەستی خوێندکار...

| @KurdArtist
| بەم زووانه «کورد ئارتیست» به سیمایەکی نوێ دەردەکەوێت

گۆڕانکاریەکی سەرتاسەری لە هەموو بەشەکانی وەک: براندینگ، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ماڵپەری ئەلیکترۆنی، بلۆگ، پەرتووک، گۆڤار و بەرهەمی هونەری...

| Kurd Artist ReBranding

| @KurdArtist
ئەرشیفی سترانی ڕادیۆی یەریڤان، پرۆژەیەکی نایاب لە چوار بەرگی جوان لەلایەن جەواد مەروانی ئامادەکراوە، بەرھەمی ئنستتیوتی کلتوری کوردی -ئەڵمانی KMK.

پڕۆژەیەکی گرنگ، زۆر زۆر سوپاس بۆ ھاوڕێم مستۆ دادار بۆ ئەم دیاریە تایبەت و بەنرخە.

| عەلی عوسمان

| @KurdArtist
1