Kurd Artist – Telegram
Kurd Artist
488 subscribers
1.98K photos
1.18K videos
148 files
792 links
Kurdistan Art & Artist Media Agency

linktr.ee/KurdArtist
Download Telegram
| بەرهەمی کاک «رەوەند جەعفەر»

| @KurdArtist
ئەوە ڕای گشتی خەڵکی باشووری کوردستان و بەحساب نوخبەی ڕۆشنبیرو چالاکوانان و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران دەرهەق بە رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوا؟

ئەمانەی پێیەکیان لە باشورەو پێیەکیان لە ئەوروپایەو بەحساب دڵیان لە رۆژەهەڵاتە کوا دەنگ و پاڵپشتیان بۆ خەڵکی شارەکانی خۆیان، هەواڵی کوردانی رۆژهەڵات جیهانی تەنیوە بەلام سلیمانی و هەولێر و دهۆک لە نوکتە بێتامەکانی فەیسبوک تینەپەریوە، ئیتر هونەرمەندی بەناوبانگی گەلەکەمان هاوارت ئەمرۆ هەڵنەستێ کەی گوێمان لێت بیت؟ رۆمان وشیعر و توێژینەوەکانتان خەیاڵن وەرن لە ئەرزی واقیع قسەتان هەبێ مێژوو ئەمانەی بیر ناچێتەوە.

بژی شۆڕشی ئازادی بۆ کوردان لە هەر شوێنێکی دنیا....

| هاوکار ساڵح (سلێمانی)

| @KurdArtist
👍1
بۆ پاڵپشتیی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات و ژینای کوردستان سەلاحەدین دەمیرتاش قژی خۆی تاشی!

سەرۆکێک هەیە هەموو ژیانی خۆی کردووەتە قوربانی گەلەکەی و لە زیندانە. تەنانەت لە زیندانیش ڕێگایەک دەدۆزێتەوە بۆ پاڵپشتیی گەلەکەی. هەرگیزیش خۆی بە ڕێبەر و سەرۆک ناوزەند ناکا. کۆمەڵێک بوودەڵەی سیاسییش هەن هیچیان لەباردا نییە و ناوی قەبە قەبە بۆ خۆیان دادەتاشن...

پارتەکەی لە زۆرینەی شارەکان و لە ژێر ڕەحمی ئەردۆگانی خوێنمژ پاڵپشتی ڕۆژهەڵات دەکەن و کۆ دەبنەوە. بوودەڵەی سیاسییش لێرە و لەوێ هەن بوونەتە زمانحاڵی حکومەتی ئێران!

| هیوا سەلام (هەولێر)

| @KurdArtist
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ژنانی تورکیا، ئەمرۆ بە زمانی کوردی قسەیان کرد!

| @KurdArtist
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمە شۆک نییە...

پێتوایە هونەرمەندەکانی باشوور لە عەدنان کەریم باشتر قسە دەکەن! نەخێر.
بەڵام هەر خۆشە باشتریان بناسن.
هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکی ئەو کەیسەن و جمهووری ئیسلامی هیچ کات ئەوەندە لە لێواری مەرگەوە نزیک نەبووە، بەڵام کاک عەدنان داوا لە جمهووری ئیسلامی دەکات پێداچوونەوەی هەبێت بەرانبەر ئەو زوڵم و ستەمەی دژی ژنان دەکرێت!

(هاوڕێیەک نوسیبووی خامنەییش وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت: بەسەرچاو کاک عەدنان).
دیارە کاک عەدنان لە سویسرا دەژی و ئاگای لە مافی ژن لە باشوور نییە؛ دوێنێ بە فێڵی یاسایی بکوژی ماریا 15 ساڵ حوکمدرا!

بکوژی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ ئازادکرا.
لە دوای ڕاپەڕینەوە هەزاران ژن بە ناوی شەرەفەوە کوژران یەک وشەی نەوتووە. بۆ نەیوتووە؟

من وەڵامەکەی دەزانم.

| داستان دیلبەر (سلێمانی)

| @KurdArtist
👍1
Kurd Artist
بۆ پاڵپشتیی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات و ژینای کوردستان سەلاحەدین دەمیرتاش قژی خۆی تاشی! سەرۆکێک هەیە هەموو ژیانی خۆی کردووەتە قوربانی گەلەکەی و لە زیندانە. تەنانەت لە زیندانیش ڕێگایەک دەدۆزێتەوە بۆ پاڵپشتیی گەلەکەی. هەرگیزیش خۆی بە ڕێبەر و سەرۆک ناوزەند ناکا. کۆمەڵێک…
سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە قژی خۆی تاشی و بەڕێزیان ئەم نامەی نووسیوە:

ئازاری هەواڵی کوشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە بەهۆی دەرکەوتنی قژیەوە لە ناخی دڵمانەوە هەستپێدەکەین.

بەرخۆدان بەرامبەر ستەم و داپڵۆسین بە تەنها بەرپرسیارییەتی ژنان نییە. وەک پشتیوانییەک بۆ بەرخۆدانی ئازادی و یەکسانی کە ژنان ڕابەرایەتی دەکەن و بۆ نیشاندانی هاوسەنگەریمان لەگەڵ بەرخودانی ئازادی خەڵکی ئێراندا، لەگەڵ هاوڕێی زیندانم سەلجووق مزراقلی ئەمڕۆ پێکەوە قژمان تاشی. هەموو سیستەمەکانی ستەم و چەوساندنەوە بەرامبەر بەرخودانی گەل، زوو یان درەنگ، دەڕووخێن. هەزار سڵاو بۆ ئەوانەی لە سەنگەری بەرخوداندان.

بۆ مەهسا ئەمینی لە خوای گەورە داوای ڕەحمەت و بۆ خێزانەکەی و گەلەکەمان ئارامگری دەخوازم و سەرەخۆشیان لێدەکەم. لەگەڵ سڵاومدا، هەستی هاودەنگی خۆمانتان پێ دەگەیەنم.

23 ئەیلوولی 2022
زیندانی ئەدیرنە
سەڵاحەدین دەمیرتاش

| لینکی وێنەی پەیوەست

| @KurdArtist
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
• وتووێژی راستەوخۆی Rudaw لەگەڵ «کامیلۆ ئارتمەند» سەرنووسەری میدیای Kurd Artist سەبارەت بە دۆخی ئینتەرنێتی ئێران و بەتایبەتی رۆژهەلاتی کوردستان

| @KurdArtist
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
• وتووێژی راستەوخۆی KNN لەگەڵ «کامیلۆ ئارتمەند» سەرنووسەری میدیای Kurd Artist سەبارەت بە دۆخی ئینتەرنێتی ئێران و بەتایبەتی رۆژهەلاتی کوردستان و هەروەها هەواڵ و زانیاری خۆپیشاندەران...

| @KurdArtist
گەر هەموو دنیا بێ هەڵوێستبا، نادیا موراد نەدەبا...

| فاروق قوبادی (نەرویژ)

| @KurdArtist
برادەرینە تکایە لەمە تێبگەن، بە هیچ شێوەیەک هیچ کەسێک داوای قەدەغەکردنی لەچک و حیجاب ناکات نە لە باشوور نە لە ڕۆژهەڵات، نە لە تاران و لە شارەکانیتری ئێرانش. واتا خەڵک داوا ناکات لەچک قەدەغە بکرێت، بەڵکو داوا دەکەن خەڵک ئازاد بێت لەوەی لەچک بکات یان نەیکات! ئەم دوو شتە زۆر لە یەکتری جیاوان.

ئەو هەڵە تێگەیشتنەی کە هەیە و دروستبووە، لە خۆڕا دروست نەبووە، ئیسلامی سیاسی نان و دەستی لە دروستکردنیدایە و دەیەوێ لەمەوە جوڵەوو یاری بە هەستی خەڵک بکات لە پێناو زیادکردنی نفوسی خۆی.

تێگەیشتن لەمە وەک ئاو خواردنەوە وایە، ئەوانەی لەچک دەسوتێنن لە ڕاستیدا لەچک وەک ڕەمزی کۆت و بەندێک دەسوتێنن کە بەزەبری شەق و کوتەک لەگەڵ سەدان شیتردا بەسەر خەڵکی سەپێنراوە.

بەڵێ کۆت و لەچکی بەزۆر و بەشەق لە سەرنراو دەسوتێنن.

| شەهرام رەسوڵ

| @KurdArtist
وەڵام بۆ ساختەکاری وێنەیەک کە گوایە کۆمێنتی بەڕێز عەلی حەمە ساڵح بووە لە دژی ژنانی رۆژهەڵات

دەنگی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتەوە دێت

چەند پەیجێک کە بازاڕی خۆیان لە ساختەکاری و تەزویر و شێواندندا دەبینن، هەستاون بە درووستکردنی کۆمێنتێک، کە بێڕێزی و سوکایەتیە بە ئازادیخوازانی ڕۆژهەڵات.

دۆخی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بەهۆی نەبوونی ئازادی و نادادی و هەژاریەوە لە دۆخێکی خراپدایە ئەمەی دێت. هاواری ئازادیەو مەزڵومیەتە دژ بە ستەمکاری.

دیدی ئێمە ڕونە نەک بۆ لەچک بۆ باوەڕ بە ئیسلامیش، ئاین بەزۆر ناسەپێندرێت لە چک بەزۆر ناکرێتە سەر. بەڵکو بە باوەڕپێهێنانە.

جەوهەری ناڕازی و سەنگەری نێوان سەرپۆش و بێسەرپۆش نیە بەڵکو شەڕ و ناکۆکی لە نێوان دادپەرەوری و نادادیدایە، لە نێوان ستەمکاری و ئازادیخوازیدایە. هەربۆیە گۆڕینی بۆ شەڕی ئایدۆلۆژی و مەزهەبی و دینی خزمەت بە ئازادیخوازان لە ڕۆژهەڵات ناکات. بەڵکو لە پەیامی ڕاستەقینەی خۆیان دووریان دەخاتەوە کە شەڕە لە پێناو ئازادی و دادپەروەری.
کاتێک لەچەک بەزۆر بکرێتە سەر، کاردانەوە دروستدەکات. کاردانەوەی دروستیش پێویستە بەرامبەر ستەمکاری بێت.

عەلی حەمە ساڵح
ئەندام پەرلەمانی کوردستان

| @KurdArtist
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆنسێرتی بەڕێز «هۆمایون شەجەریان» لە وڵاتی ئۆسترالیا

| @KurdArtist
لە فیلمی V for Vendetta دوای چەندین ساڵ لە سەرکوت و درۆ و کۆمەڵکوژی، شۆڕش دەستی پێکرد کاتێک کچێک لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا! و سرەنج راکێش ئەو دیمەنانەی سەر تاشینه، که ئێمه نزیک ئەکاتەوە له چیرۆکی #مهسا_امینی و بەسەرهاتەکەی و ئەم سەرتاشینی خانمان.

ئەم فیلمه بەرهەمی ساڵی 2005 و پیشنیار ئەکەم بیبینن:
| imdb.com/noscript/tt0434409

| fb.com/KurdArtist
Kurd Artist
بۆ پاڵپشتیی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات و ژینای کوردستان سەلاحەدین دەمیرتاش قژی خۆی تاشی! سەرۆکێک هەیە هەموو ژیانی خۆی کردووەتە قوربانی گەلەکەی و لە زیندانە. تەنانەت لە زیندانیش ڕێگایەک دەدۆزێتەوە بۆ پاڵپشتیی گەلەکەی. هەرگیزیش خۆی بە ڕێبەر و سەرۆک ناوزەند ناکا. کۆمەڵێک…
جیهانی ئێمە جیهانی هێماکان و نیشانەکانه؛ مرۆڤی تێگەیشتوو و وریا بە هێما و سیمبولەکان قسە ئەکات و وشەکان بۆ ئەو زۆر لاواز و بچەووکن.

ئەوپەڕی بەهێزی ئیدراکی گشتی ئەوەیە هەموومان پێکەوە لەسەر یەک هێما رێبکەوین.
وەکو بەرز نرخاندنی هەڵوێستی سەرۆک دەمیرتاش، منیش وەک تاکێکی بچووکی ئەم نیشتمانه، هەمان هێما پەسەند ئەکەم، بۆ ئەوەی یەک رەنگ و یەک دەنگ بین...
ئەمێنێتەوە لە ئێمە لە سەر دەفتەری مێژووی ئەم نیشتمانه.

کامیلۆ ئارتمەند
سەرنووسەر و دامەزرێنەری کورد ئارتیست

| @KurdArtist
1👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
«سەلیموڵڵا حوسێن بۆر»، زیندانی سیاسی بێناو و بێ نازی بەلووچ و پێشمەرگەیەکی دێرین لە شەڕی 8 ساڵەی عێراق، کە بە هۆی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2008 لە زیندانی سەراوان زیندانی کراوە، ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە کوژرانی #مهسا_امینی و دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی چابەهاری لەلایەن فەرماندەی هێزی پۆلیسەوە، قژی خۆی تاشی...

| @KurdArtist : بژی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمە فیلمی سینەمایی نییە، بۆکانە!

| @KurdArtist
«ئەرک»

سڵاو سەقز، سڵاو مەریوان و سەردەشت
سڵاو سابڵاخ، سڵاو شنۆی وەکوو بەهەشت

سڵاو ئیلام، سڵاو کامیاران و نەغەدە
سڵاو جوانڕۆ، سڵاو سنەی پڕ لە خەندە

سڵاو بانە سڵاو ڕەوانسەر و بۆکان
سڵاو سەرپێڵ سڵاو کەنگاوەر و گێڵان

سڵاو ڕێز دەنێرمە دوا بە ماڵتان
سەرم نەوی لە ئاستی قوربانیدانتان

پێتان دەڵێم:

بە باوەڕی بەرزی پاکی نەتەوەیی
بەو دڵەم کە سیخناخ لە سۆزو بەزەیی

بە دێراوێک پڕ لە سمڵ و ڕێحانەوە
بە دەریایەک پڕ لە شیعری گەنجانەوە

بە خەرمانێک وشەی پڕ کەلو دانەوە
بە ئاسمانێک پڕ لە ئەستێرەی جوانەوە

بە قەندیلێک ورەو خۆڕاگریییەوە
بە داستانێک نەبەردیی و ڕووسوورییەوە

پڕ به شارێ وەکوو سلێمانی و کەرکووک
بە نێرو مێی، لە گەورەوە هەتا بچووک

بۆ پشتگیری لە مافی ڕەوای ئێوە
سەنگەر دەگرم لە پێشتانەوەم بە پێوە

لە گەڵتانم لەسەنگەرا هاوشانتانم

دەنگ و ڕەنگم دەخەمە پاڵ دەنگ و ڕەنگتان
تا بەدەست دێ دوا سنووری ئازادیتان...

له مامۆستا «سانی» (سلێمانی)
تایبەت بە کورد ئارتیست

| @KurdArtist : زۆر سوپاس
ئاپی Signal پرۆکسی تایبەت بە ئێرانی داناوە و هێڵی فێرکاری و پەیوەندیی بە زمانی فارسی. دەتوانن بە ئاسانی و خێرایی بە کاری بهێنن.

| Download (Google Play)
| Download (APK File)

| @KurdArtist
دەتوانن بۆ تێکشکاندنی بەربەست و فیلتەری ئینتەرنێتی ئێران ئەم ئاپە بە کار بهێنن. بۆ ویندۆز و مۆبایل لەبەردەستە: UltraSurf:

| Download (Google Play)
| Download (File)

| @KurdArtist
Kurd Artist
دەتوانن بۆ تێکشکاندنی بەربەست و فیلتەری ئینتەرنێتی ئێران ئەم ئاپە بە کار بهێنن. بۆ ویندۆز و مۆبایل لەبەردەستە: UltraSurf: | Download (Google Play) | Download (File) | @KurdArtist
Ultrasurf VPN 2.3.0.apk
10.4 MB
دەتوانن بۆ تێکشکاندنی بەربەست و فیلتەری ئینتەرنێتی ئێران ئەم ئاپە بە کار بهێنن. بۆ ویندۆز و مۆبایل لەبەردەستە: UltraSurf:

| Download (Google Play)

| @KurdArtist
👍1
ئەگەر ئینتەرنێت بە گشتی نەما، چی بکەین؟

لە رێگەی ئەم ئاپە دەتوانن بۆ یەکتر پەیام بنێرن، تەنانەت ئەگەر سیم کارتتان نەبێت یان ئینتەرنێت!

| Download (Google Play)

| @KurdArtist : #APP