Kurd Artist – Telegram
Kurd Artist
488 subscribers
1.98K photos
1.18K videos
148 files
792 links
Kurdistan Art & Artist Media Agency

linktr.ee/KurdArtist
Download Telegram
گەر هەموو دنیا بێ هەڵوێستبا، نادیا موراد نەدەبا...

| فاروق قوبادی (نەرویژ)

| @KurdArtist
برادەرینە تکایە لەمە تێبگەن، بە هیچ شێوەیەک هیچ کەسێک داوای قەدەغەکردنی لەچک و حیجاب ناکات نە لە باشوور نە لە ڕۆژهەڵات، نە لە تاران و لە شارەکانیتری ئێرانش. واتا خەڵک داوا ناکات لەچک قەدەغە بکرێت، بەڵکو داوا دەکەن خەڵک ئازاد بێت لەوەی لەچک بکات یان نەیکات! ئەم دوو شتە زۆر لە یەکتری جیاوان.

ئەو هەڵە تێگەیشتنەی کە هەیە و دروستبووە، لە خۆڕا دروست نەبووە، ئیسلامی سیاسی نان و دەستی لە دروستکردنیدایە و دەیەوێ لەمەوە جوڵەوو یاری بە هەستی خەڵک بکات لە پێناو زیادکردنی نفوسی خۆی.

تێگەیشتن لەمە وەک ئاو خواردنەوە وایە، ئەوانەی لەچک دەسوتێنن لە ڕاستیدا لەچک وەک ڕەمزی کۆت و بەندێک دەسوتێنن کە بەزەبری شەق و کوتەک لەگەڵ سەدان شیتردا بەسەر خەڵکی سەپێنراوە.

بەڵێ کۆت و لەچکی بەزۆر و بەشەق لە سەرنراو دەسوتێنن.

| شەهرام رەسوڵ

| @KurdArtist
وەڵام بۆ ساختەکاری وێنەیەک کە گوایە کۆمێنتی بەڕێز عەلی حەمە ساڵح بووە لە دژی ژنانی رۆژهەڵات

دەنگی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتەوە دێت

چەند پەیجێک کە بازاڕی خۆیان لە ساختەکاری و تەزویر و شێواندندا دەبینن، هەستاون بە درووستکردنی کۆمێنتێک، کە بێڕێزی و سوکایەتیە بە ئازادیخوازانی ڕۆژهەڵات.

دۆخی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بەهۆی نەبوونی ئازادی و نادادی و هەژاریەوە لە دۆخێکی خراپدایە ئەمەی دێت. هاواری ئازادیەو مەزڵومیەتە دژ بە ستەمکاری.

دیدی ئێمە ڕونە نەک بۆ لەچک بۆ باوەڕ بە ئیسلامیش، ئاین بەزۆر ناسەپێندرێت لە چک بەزۆر ناکرێتە سەر. بەڵکو بە باوەڕپێهێنانە.

جەوهەری ناڕازی و سەنگەری نێوان سەرپۆش و بێسەرپۆش نیە بەڵکو شەڕ و ناکۆکی لە نێوان دادپەرەوری و نادادیدایە، لە نێوان ستەمکاری و ئازادیخوازیدایە. هەربۆیە گۆڕینی بۆ شەڕی ئایدۆلۆژی و مەزهەبی و دینی خزمەت بە ئازادیخوازان لە ڕۆژهەڵات ناکات. بەڵکو لە پەیامی ڕاستەقینەی خۆیان دووریان دەخاتەوە کە شەڕە لە پێناو ئازادی و دادپەروەری.
کاتێک لەچەک بەزۆر بکرێتە سەر، کاردانەوە دروستدەکات. کاردانەوەی دروستیش پێویستە بەرامبەر ستەمکاری بێت.

عەلی حەمە ساڵح
ئەندام پەرلەمانی کوردستان

| @KurdArtist
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆنسێرتی بەڕێز «هۆمایون شەجەریان» لە وڵاتی ئۆسترالیا

| @KurdArtist
لە فیلمی V for Vendetta دوای چەندین ساڵ لە سەرکوت و درۆ و کۆمەڵکوژی، شۆڕش دەستی پێکرد کاتێک کچێک لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا! و سرەنج راکێش ئەو دیمەنانەی سەر تاشینه، که ئێمه نزیک ئەکاتەوە له چیرۆکی #مهسا_امینی و بەسەرهاتەکەی و ئەم سەرتاشینی خانمان.

ئەم فیلمه بەرهەمی ساڵی 2005 و پیشنیار ئەکەم بیبینن:
| imdb.com/noscript/tt0434409

| fb.com/KurdArtist
Kurd Artist
بۆ پاڵپشتیی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات و ژینای کوردستان سەلاحەدین دەمیرتاش قژی خۆی تاشی! سەرۆکێک هەیە هەموو ژیانی خۆی کردووەتە قوربانی گەلەکەی و لە زیندانە. تەنانەت لە زیندانیش ڕێگایەک دەدۆزێتەوە بۆ پاڵپشتیی گەلەکەی. هەرگیزیش خۆی بە ڕێبەر و سەرۆک ناوزەند ناکا. کۆمەڵێک…
جیهانی ئێمە جیهانی هێماکان و نیشانەکانه؛ مرۆڤی تێگەیشتوو و وریا بە هێما و سیمبولەکان قسە ئەکات و وشەکان بۆ ئەو زۆر لاواز و بچەووکن.

ئەوپەڕی بەهێزی ئیدراکی گشتی ئەوەیە هەموومان پێکەوە لەسەر یەک هێما رێبکەوین.
وەکو بەرز نرخاندنی هەڵوێستی سەرۆک دەمیرتاش، منیش وەک تاکێکی بچووکی ئەم نیشتمانه، هەمان هێما پەسەند ئەکەم، بۆ ئەوەی یەک رەنگ و یەک دەنگ بین...
ئەمێنێتەوە لە ئێمە لە سەر دەفتەری مێژووی ئەم نیشتمانه.

کامیلۆ ئارتمەند
سەرنووسەر و دامەزرێنەری کورد ئارتیست

| @KurdArtist
1👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
«سەلیموڵڵا حوسێن بۆر»، زیندانی سیاسی بێناو و بێ نازی بەلووچ و پێشمەرگەیەکی دێرین لە شەڕی 8 ساڵەی عێراق، کە بە هۆی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2008 لە زیندانی سەراوان زیندانی کراوە، ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە کوژرانی #مهسا_امینی و دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی چابەهاری لەلایەن فەرماندەی هێزی پۆلیسەوە، قژی خۆی تاشی...

| @KurdArtist : بژی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمە فیلمی سینەمایی نییە، بۆکانە!

| @KurdArtist
«ئەرک»

سڵاو سەقز، سڵاو مەریوان و سەردەشت
سڵاو سابڵاخ، سڵاو شنۆی وەکوو بەهەشت

سڵاو ئیلام، سڵاو کامیاران و نەغەدە
سڵاو جوانڕۆ، سڵاو سنەی پڕ لە خەندە

سڵاو بانە سڵاو ڕەوانسەر و بۆکان
سڵاو سەرپێڵ سڵاو کەنگاوەر و گێڵان

سڵاو ڕێز دەنێرمە دوا بە ماڵتان
سەرم نەوی لە ئاستی قوربانیدانتان

پێتان دەڵێم:

بە باوەڕی بەرزی پاکی نەتەوەیی
بەو دڵەم کە سیخناخ لە سۆزو بەزەیی

بە دێراوێک پڕ لە سمڵ و ڕێحانەوە
بە دەریایەک پڕ لە شیعری گەنجانەوە

بە خەرمانێک وشەی پڕ کەلو دانەوە
بە ئاسمانێک پڕ لە ئەستێرەی جوانەوە

بە قەندیلێک ورەو خۆڕاگریییەوە
بە داستانێک نەبەردیی و ڕووسوورییەوە

پڕ به شارێ وەکوو سلێمانی و کەرکووک
بە نێرو مێی، لە گەورەوە هەتا بچووک

بۆ پشتگیری لە مافی ڕەوای ئێوە
سەنگەر دەگرم لە پێشتانەوەم بە پێوە

لە گەڵتانم لەسەنگەرا هاوشانتانم

دەنگ و ڕەنگم دەخەمە پاڵ دەنگ و ڕەنگتان
تا بەدەست دێ دوا سنووری ئازادیتان...

له مامۆستا «سانی» (سلێمانی)
تایبەت بە کورد ئارتیست

| @KurdArtist : زۆر سوپاس
ئاپی Signal پرۆکسی تایبەت بە ئێرانی داناوە و هێڵی فێرکاری و پەیوەندیی بە زمانی فارسی. دەتوانن بە ئاسانی و خێرایی بە کاری بهێنن.

| Download (Google Play)
| Download (APK File)

| @KurdArtist
دەتوانن بۆ تێکشکاندنی بەربەست و فیلتەری ئینتەرنێتی ئێران ئەم ئاپە بە کار بهێنن. بۆ ویندۆز و مۆبایل لەبەردەستە: UltraSurf:

| Download (Google Play)
| Download (File)

| @KurdArtist
Kurd Artist
دەتوانن بۆ تێکشکاندنی بەربەست و فیلتەری ئینتەرنێتی ئێران ئەم ئاپە بە کار بهێنن. بۆ ویندۆز و مۆبایل لەبەردەستە: UltraSurf: | Download (Google Play) | Download (File) | @KurdArtist
Ultrasurf VPN 2.3.0.apk
10.4 MB
دەتوانن بۆ تێکشکاندنی بەربەست و فیلتەری ئینتەرنێتی ئێران ئەم ئاپە بە کار بهێنن. بۆ ویندۆز و مۆبایل لەبەردەستە: UltraSurf:

| Download (Google Play)

| @KurdArtist
👍1
ئەگەر ئینتەرنێت بە گشتی نەما، چی بکەین؟

لە رێگەی ئەم ئاپە دەتوانن بۆ یەکتر پەیام بنێرن، تەنانەت ئەگەر سیم کارتتان نەبێت یان ئینتەرنێت!

| Download (Google Play)

| @KurdArtist : #APP
Kurd Artist
دەتوانن بۆ تێکشکاندنی بەربەست و فیلتەری ئینتەرنێتی ئێران ئەم ئاپە بە کار بهێنن. بۆ ویندۆز و مۆبایل لەبەردەستە: UltraSurf: | Download (Google Play) | Download (File) | @KurdArtist
Signal 5.50.apk
77.7 MB
ئەگەر ئینتەرنێت بە گشتی نەما، چی بکەین؟

لە رێگەی ئەم ئاپە دەتوانن بۆ یەکتر پەیام بنێرن، تەنانەت ئەگەر سیم کارتتان نەبێت یان ئینتەرنێت!

| Download (Google Play)

| @KurdArtist : #APP
من ئێستا خوێندکاری زانکۆ بام چیم دەکرد؟

جگە لە دەربڕینی پاڵپشتی خۆم لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بۆ ڕاپەڕیینی رۆژھەڵاتیەکان و ھاودەنگیان، بەرگی رازاوە و رەنگاورەنگی کوردیم دەپۆشی و لە زووترین کات گردبوونەوەیەکی یەک سەعاتیم رێکدەخست و مێژووی خۆم تۆمار دەکرد.

چۆن دەبێت خەڵک لە نێۆرک، بەرلین، استانبول و ھتد گردبوونەوەی پاڵپشتی میللەتەکەت بکەن، کەچی تۆش لە ماڵەوە دابنیشیت؟

ئەی فێرخوازی زانکۆ ھەستا سەرپێ، بەشێک بن لە تۆماری زێڕینی گەل و نیشتمان.

وریا بن! ئازادی گەل و نیشتمان لەگەڵ خراپی حزب و حکومەتی کوردی تێکەڵ مەکەن. بۆ ھەر کوێیەک بچیت، ھەر کوردیت و کوردستانیت!

دابان جاف (کۆیە)
• مامۆستای زانکۆ

| @KurdArtist
هرچه تبر زدی مرا زخم نشد جوانه زد...

| @KurdArtist
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تۆپبارانی ئێران بۆسەر ناوچەکانی سیدەکان له سنوور باشووری کوردستان...

| @KurdArtist
بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی پاڵپشتیی کوردانی ئەڵمانیا بۆ خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

وێنە: ئاڵا شاڵی - رووداو

| @KurdArtist