QANDIL PRESS|قەندیلپرێس
Photo
🔻 مەسعود بارزانی نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار ڕادەگەیەنێت
🔹 مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکی نوێدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەم پۆستە وەک ئیستحقاقێکی نەتەوەیی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت نەک وەک دەستکەوتێکی حزبی، بۆ ئەم مەبەستەش داوای گۆڕانکاری لە شێوازی دەستنیشانکردنی کاندیدەکان دەکات.
🔹 کۆتاییهێنان بە قۆرخکاریی حزبی بۆ پۆستەکە
مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پۆستی سەرۆککۆمار پشکی گەلی کوردە لە حکومەتی فیدراڵ و چیتر ڕێگەپێدراو نییە لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو ئەم پێگەیە بە موڵکی تایبەتی خۆی بزانێت، بەڵکو دەبێت ئەم تێڕوانینە کۆتایی پێ بهێنرێت و پۆستەکە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەدا بێت.
🔹 پێویستیی گۆڕینی میکانیزمی هەڵبژاردنی کاندید
لەبارەی چۆنیەتی دیاریکردنی کەسی شیاو بۆ پۆستەکە، مەسعود بارزانی پێشنیاری گۆڕینی میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات و بە پێویستی دەزانێت پەرلەمانی کوردستان وەک باڵاترین دامەزراوەی هەرێم، کەسێک وەک نوێنەری ڕاستەقینەی کورد بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکات تا ببێتە نوێنەری هەمووان لە بەغداد.
🔹 کۆدەنگی لایەنەکان و ڕۆڵی فراکسیۆنە کوردییەکان
بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد، سەرۆک پارتی داوا دەکات تێكڕای لایەنە كوردستانییەكان لەسەر بەربژێرێكی هاوبەش ڕێكبكەون، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە نوێنەران و فراكسیۆنە كوردییەكان لە ناو پەرلەمانی عێراق یەکدەنگ بن و بەیەکەوە کەسێک بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە سیادییە دیاری بکەن.
🔹 بژاردەی کاندیدی بێلایەن و حزبەکانی دیکە
لە هەنگاوێکی جیاوازدا، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات کە مەرج نییە کاندیدی سەرۆککۆمار تەنیا لە پارتی یان یەکێتی بێت، بەڵکو دەکرێت ئەو کەسەی بۆ ئەو پۆستە دیاری دەکرێت لە لایەنێکی دیکەی سیاسی بێت و تەنانەت دەکرێت کەسایەتییەکی بێلایەن و سەربەخۆ بێت، بەو مەرجەی لەسەر بنەمای لێهاتوویی و کۆدەنگی نیشتمانی هەڵبژێردرێت.

🔻 پژاک: هەڤاڵمان شاهین بێسەروشوێن کراوە
🔹 پژاک ڕایگەیاند، هەڤاڵێکمان بەناوی موحسین قادریی ناسراو بە هەڤاڵ (شاهین) بێسەروشوێن کراوە و چارەنووسی نادیارە، هەروەها جەختی کردەوە ئێمە دەوڵەتی ئێران بە بەرپرسیار دەزانین بەرانبەر بە ژیان و سەلامەتی هەڤاڵ شاهین.
🔹 ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە بێسەروشوێنکردنی موحسین قادریی ناسراو بە هەڤاڵ (شاهین)، لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بڵاوکردەوە.
🔹 دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پژاک بەم شێوەیەیە:
🔹 “ئاگاداری دەدەین، کە هەڤاڵمان، موحسین قادریی ناسراو بە (هەڤاڵ شاهین)، لە ڕێکەوتی ١ـی پووشپەری ١٤٠٤ (٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥) لە شاری بانە لە کاتێکدا، کە بۆ ئەرکێکی ڕێکخستنی دەچووە، لە کەمینێکی بە پیلانەوە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە دیل دەگیرێت، ئێمە لە چارەنووسی ئەو هەڤاڵەمان ئاگادار نەبووین و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوت، کە هەڤاڵ شاهین دەستگیر کراوە.
🔹 ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران بانگی بنەماڵەی هەڤاڵ شاهینی کردووە و وێنەی تەرمێک و بڕێک چەک و تەقەمەنی نیشان داون و بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ئەوە تەرمی کوڕەکەی ئەوانە، بنەماڵەکەی ئەو بانگەشەیە قبووڵ ناکەن و ڕەتی دەکەنەوە، کە ئەوە تەرمی هەڤاڵ شاهین بێت.
🔹 بێگومان ئەو بانگەشەیە ڕاست نییە، چونکە تەرمەکە تەرمی هاڤاڵ شاهین نییە و هەروەها هەڤاڵ شاهین هیچ جۆرە چەک و تەقەمەنییەکی پێ نەبووە، بە چەکدار نیشاندانی هەڤاڵ شاهین بە مەبەست دەکرێت، لە ئەنجامی بەدواداچووندا بۆمان دەرکەوتووە، کە هەڤاڵ شاهین بە زیندوویی کەوتووەتە دەست هێزەکانی دەوڵەت و تا ئێستا بێسەروشوێن کراوە و چارەنووسی نادیارە.
🔹 ئێمە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر ژیانی هەڤاڵمان، هەڤاڵ شاهین بە بەرپرسیار دەزانین و زۆر بە هەستیاری چاودێری ئەم پرسە دەکەین، هەروەها داوا لە دەزگاکانی مافی مرۆڤ و مافی زیندانیانی سیاسی دەکەین، کە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن”.

🔻 تاران/ ئەمڕۆ ٨ی بەفرانبار، بەشێكی دیكە لە مانگرتن و ناڕەزایەتیی بازاڕیان و كاسبكارانی بازاڕەكانی تاران بە دابەزینی بەردەوامی نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار و هەڵاوسان و داڕمانی ئابووریی ئەو وڵاتە
🔻 بەپەلە/ بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا خۆپیشاندانی خەڵکی تاران لە ناو بازاری ئەو شارە دژ بە دۆخی ئابووری ئەو وڵاتەو بەرپرسە گەندەڵەکان بەردەوامە، هەروەها هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێم دەستیان کردووە بە سرکوتکردنی خەڵک.
🔻 هەمەدان/ خەڵک بە دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆر ڕژانە سەر شەقامەکان
🔹 خەڵکی هەمەدان دروشمی "ئەم ساڵ، ساڵی خوێنە، سەیدعەلی سەرنگوونە" و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر"یان وتەوە و بوونی ئەوان لەسەر شەقامەکان جارێکی دیکە تووڕەیی قووڵ و ناڕەزایەتیی خەڵکی لە حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی نیشان دا.
🔹 خەڵکی هەمەدان دروشمی "ئەم ساڵ، ساڵی خوێنە، سەیدعەلی سەرنگوونە" و "مەرگ بۆ دیکتاتۆر"یان وتەوە و بوونی ئەوان لەسەر شەقامەکان جارێکی دیکە تووڕەیی قووڵ و ناڕەزایەتیی خەڵکی لە حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی نیشان دا.
QANDIL PRESS|قەندیلپرێس
Photo
🔻 قەسەدە: لە هێرشی گرووپە چەتەکاندا سێ شەڕڤانمان بریندار بوون
🔹 قەسەدە ڕایگەیاند کە گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، ڕێککەوتنی ئاگربەستیان پێشێل کردووە و بە چەکی قورس ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج و سێ شەڕڤانیان بریندار کردووە.
🔹 ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بڵاویکردەوە: کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ، گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا ئاگربەستیان پێشێل کردووە و بە تۆپباران و چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر دەوروبەری شوێنی نیشتەجێبوون لە بەنداوی تشرین، چەتەکان بەردەوامن لە درووستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە.
🔹 بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات قەسەدە، لەو هێرشەدا سێ شەڕڤانی هێزەکانیان بریندار بوون، قەسەدە جەختی لەوە کردووەتەوە کە مافی بەرگریی ڕەوا بەکاردەهێنن و وەڵامی هەر جۆرە پێشێلکارییەک دەدەنەوە، بەڵام ئامانجی ئەوان پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیە و نایانەوێت ئاڵۆزییەکان زیاتر بن.
🔹 پێشتریش چەندین جار گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاگربەستیان شکاندووە، قەسەدە بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە پابەندی ڕێککەوتنەکانە بەڵام لە کاتی هێرشدا بێدەنگ نابێت.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹 هەواڵنێر: بە ئیسرائیل ڕێگە دەدەیت دووبارە هێرش بکاتە سەر ئێران؟
🔻 ترامپ: بۆ مووشەکە بالستیکەکان؟ بەڵێ
بۆ بەرنامەی ئەتۆمی؟ زوو زوو (بە خێرایی)
- - - - - - - - - -
🔻 خبرنگار: به اسرائیل اجازه می دهید دوباره به ایران حمله کند؟
🔹 ترامپ: برای موشک های بالستیک؟ بله
برای برنامه اتمی؟ سریعا
🔻 ترامپ: بۆ مووشەکە بالستیکەکان؟ بەڵێ
بۆ بەرنامەی ئەتۆمی؟ زوو زوو (بە خێرایی)
- - - - - - - - - -
🔻 خبرنگار: به اسرائیل اجازه می دهید دوباره به ایران حمله کند؟
🔹 ترامپ: برای موشک های بالستیک؟ بله
برای برنامه اتمی؟ سریعا
QANDIL PRESS|قەندیلپرێس
Photo
🔻 پارتی بۆ قەندیل پرێس: لە پەرلەمانی ئێراق كۆدهتا لەسەر پارتى کرا
قەندیل پرێس
🔹 ئەمرۆ لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێراقدا ڕەوتی هەڵوێست بە سەرۆکایەتی عەلی حەمە ساڵح کە تەنیا خاوەنی چوار کۆرسین بە هاوپەیمانی لەگەل یەکێتی نیشتیمانی کوردستان توانیان پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگرن لە بەدەستهێنانی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.
🔹 شێروان دوبهردانى پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند: كۆدهتا لەسەر پارتى کرا، چونکە وهكو عورفێک جێگری دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق وەک پشکی پارتى دیموکراتی کوردستان بووە، نابێت لایەنێکی دیکە دەرەوەی کورد پۆستێکی کورد یەکلایبکاتەوە.
🔹 لە وەڵامی تۆمەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا باوان باوانی سەرکردەی ڕەوتی هەڵوێست بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند: پارتی هەمیشە لە کاتی شکستدا گوتاری تەخوین و تۆمەتبەخشین بەکاردێنێت، ئەوەی لە پەرلەمانی ئێراقدا روودەدا پرۆسەیەکی دیمۆکراسی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە، بۆچی وەرگرتنی ئەو پۆستە لە لایەن پارتیەوە کوردایەتی بێت و ئەگەر ڕەوتی هەڵوێست یان هەر لایەنێکی دیکەی کوردی ئەو پۆستە وەربگرێت دەبێتە کارێکی خراپ و دوژمنایەتی.
🔹 کاندیدی ڕهوتی ههڵوێست، رێبوار كهریم 153 دهنگی بەدەستهێناوەو کاندیدی پارتى دیموکراتی کوردستان، شاخهوان عهبدوڵڵا 119 دهنگی بەدەستهێناوە.
🔹 هەڵبژاردنی جێگری دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەچێتە گەڕی دووەم، چونكە هەڵبژاردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێویستی بە (50+1) واتا پێویستی بە دەنگی (166) ئەندام هەیە.

🔻 بەنگین ڕێکانی: شاخەوان عەبدوڵا دەرنەچێت ئەگەری هەیە پارتی لە پرۆسەی سیاسی بکشێتەوە
قەندیل پرێس
🔹 بەنگین رێکانی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ئەگەر بێت و شاخەوان عەبدوڵا دەنگی پێویست نەهێنێت بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە موئامەرەی دەزانین و ئەگەری ئەوەش هەیە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بکشێینەوە.
🔹 بەنگین رێکانی لە پەیامێکی هەڕەشە ئامێزدا بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد؛ سەرنەکەوتنی کاندیدەکەی پارتی کاریگەری دەبێت لەسەر کۆی رێککەوتنەکانی دیکە و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
🔹 دوێشەو لە پڕۆسهی ههڵبژاردنی جێگری دوهمی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق، هیچ یهكێك له رێبوار كهریم، كاندیدی رهوتی ههڵوێست و شاخهوان عهبدوڵا، كاندیدی پارتی نهیانتوانی دهنگی پێویست بهێنن و سهرۆكی پهرلهمانی پشویهكی بۆ دانیشتنهكه راگهیاند.
🔹 له گهڕی دوهمدا رێبوار كهریم دهنگهكانی زیادیان كردو بەدەستنهێنانی 156 نزیكتر بو له بهدهستهێنانی پۆستهكه.، شاخهوان عهبدوڵای کاندیدی پارتی دیمۆکراتیش 102 دەنگی بەدەستهێنا و هەروەها دەنگی پۆچەڵیش 22دەنگ بوو و بهوهش دانیشتنهكه بۆ ههڵبژاردنەکە چووه گهڕی سێیهم، چونکە هەڵبژاردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێویستی بە (50+1) واتا پێویستی بە دەنگی (166) ئەندام هەیە.
🔹 گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەوێتە کاتژمێر 2ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ و جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.