QANDIL PRESS|قەندیل‌پرێس – Telegram
QANDIL PRESS|قەندیل‌پرێس
6.09K subscribers
16.7K photos
4.29K videos
334 files
9.3K links
کەناڵی هه واڵ - شرۆڤەی قەندیل پرێس رووداوەکانی کوردستان و ناوچەکە وەک خۆی
بۆ ئێوە دەگوازێتەوە
ڕاستگۆیی لەگەڵ خەڵک بژاردەی یەکەمی قەندیل پرێس دەبێت
ارتباط با ادمین : @qandilpress
Download Telegram
🔻 دیمەنەکانی خۆپیشاندانی دوێشەوی خەڵکی شاری تاران دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 دیمەنێکی دیکەی خۆپیشاندانی خەڵک لە تاران دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 شەڕ و پێکدادان لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسود لە شاری حەلەب بەردەوامە. هێزەکانی سوپای سووریا بێ وەستان تۆپبارانی ئەو گەڕەکە دەکەن. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا ئۆتۆمبێلی مەدەنی دەسووتێن.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 لە چاوکی قەندیل پرێسەوە؛ لە سلێمانی خۆپیشاندنای بەرفراوان بۆ ڕۆژئاوا ئەنجامدرا
QANDIL PRESS|قەندیل‌پرێس
Photo
🔻بەپەلە/ ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسود بۆ قەندیل پرێس: لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە ئارادایە تەسلیم نابین

قەندیل پرێس - حەلەب

🔹 ڕومەت عەفرینی یەکێک لە فەرماندارەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسود بۆ قەندیل پرێس راگەیاند: شەڕڤانانی گەڕەکی شێخ مەقسود بەرخودانێکی گیانفیدایی دەکەن، لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە ئارادایە و تەسلیم نابین.

🔹 هەروەها هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە شێخ مەقسود کۆنترۆڵ کراوە، ڕاست نین، بەرخۆدانی خەڵک و شەڕڤانان بە شێوازێکی گیانفیدایی لە گەڕەکەکەدا بەردەوامە

🔹 فەرمانداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسود لە پەیامێکدا ڕاگەیاند؛ خەڵکی حەلەب داوای پشتیوانی هەموو لایەک دەکەن، پێویستە هەموو گەنجان بۆ شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بوەستن.

🔹 ڕومەت عەفرینی ئاماژەی بەوەش کرد: شەڕ و پێکدادان لەناو گەڕەکەکەدا بەردەوامە و هەروەها دۆخی نەخۆشخانەی خالید فاجیر مەترسیدارە، چەکدارانی سەر بە دیمەشق و تورکیا هەموو چەکێکی قورس دژی نەخۆشخانە بەکاردەهێنرێت و بریندارەکان و خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 مێهڤان بەرۆشکی بۆ قەندیل پرێس: دڵی دهۆک لای رۆژئاوای کوردستانە

قەندیل پرێس - دهۆک

🔹 مێهڤان بەرۆشکی رێکخەری خۆپیشاندانی دهۆک بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان؛ دڵمان لای رۆژئاوای کوردستانە، ئەگەر هێرشەکان بەردەوامبن ئێمە چالاکی بەرفروانتر دەکەین.

🔹 پەیامنێری قەندیل پرێس لە دهۆک ڕاگەیاند؛ لەژێر دروشمی "پاراستنا رۆژئاڤا ب هێزبوونا باشورە“ و “باکور، باشور، رۆژهەڵات تا رۆژئاڤا کوردستان یەک وڵات” ئەمرۆ کاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەرۆی رۆژی شەممە ١٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە گورەپانی “نەورۆز”ی سەنتەری شاری دهۆک خۆپیشاندانی جەماوەری دژی هێرش گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا و تورکیا ئەنجامدەدرێت.

🔹 خەڵکی بادینان پەیامی پشتیوانی بۆ هەردوو گەڕەکی کوردی “شێخ مەقسۆد و ئەشرەفییە” لە حەلەب دەنێرین.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 چاوکی قەندیل پرێس خۆپیشاندانی سلێمانی دەگوازێتەوە

قەندیل پرێس

🔹 نێردراوی قەندیل پريس لە سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا خۆپیشاندان لە سلێمانی بۆ پشتیوانی شێخ مەقسود بەردەوامی هەیە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 بەپەلە/ بینای پارێزگای حەلەب بە درۆنی خۆکوژی هێزەکانی ئاسایشی شێخ مەقسوود بەئامانج گیرا.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 دروشمی سەرکەوتن لە نێو خۆپیشاندەرانی دهۆک بەرزکران

قەندیل پرێس - دهۆک

🔹 پەیامنێری قەندیل پرێس لە دهۆک ڕایگەیاند؛ لەگەڵ گەیشتنی هەواڵی ڕەتکردنەوەی کۆنترۆڵکردنی گەڕەکی شێخ مەقسود لە لایەن ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسود خۆپیشاندەران دەستیان کرد بە دیلان و دروشمی سەرکەوتن.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 لە شێخ مەقسوود مه‌ترسیی كۆمه‌ڵكوژییه‌كى گه‌وره‌ هه‌یه‌

قەندیل پرێس

🔹 لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە دەستەی میدیای ئازادی ئیدارەی خۆسەر بۆ قەندیل پرێسی ناردووە، دەردەکەوێت  نه‌خۆشخانه‌ى (خالید فه‌جر)ه‌ له‌گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسودى حه‌له‌ب، هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر و ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ش خه‌ڵكێكى زۆرى سڤیل‌ و ژن‌ و منداڵ‌ و بریندارى لێیه‌و له‌مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌دان‌و ئه‌گه‌رى كۆمه‌ڵكوژیى هه‌یه‌.
QANDIL PRESS|قەندیل‌پرێس
Photo
🔻بەپەلە/ ئاسایشی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بۆ قەندیل پرێس: دەنگۆی ڕاگرتنی شەڕ ڕەتدەکەینەوە

قەندیل پرێس

🔹 هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب لە بڵاوکراوەیەکدا کە کوپیەکی بۆ قەندیل پرێس ناردووە رایگەیاند:

🔹 بەناو "وەزارەتی ناوخۆ" لە حكومەتی دیمەشق بانگەشەی راوەستانی شەڕ دەكات لە گەڕەكی شێخ مەقسود، ئەمەش لە هەوڵێكی ئاشكرادا بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتی.

🔹 ئێمە جەخت دەكەینەوە، ئەو بانگەشانە بەتەواوەتی درۆن، هێشتا میلیشیاكانی حكومەتی دیمەشق بەردەوامن لە بۆردومانی نەخۆشخانەی "خالد فجر" بە تانك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئەمەش لە پێشێلكارییەكی روونی یاساو نۆرمە مرۆییەكاندا.

🔹 لەكاتێكدا ئەو لایەنانە لێدوانی چەواشەكارانە دەدەن، هێزەكانمان بەرپەرچی هێرشێكی توندیان دایەوە كە میلیشیاكان كردیانە سەر رۆژئاوای گەڕەكەكە، كە بووە هۆی تێكشكانی تانكێكی سەربازییان، ئەمەش لەشەڕێكی كۆڵان بە كۆڵاندا كە شەڕڤانەكانمان بەوپەڕی قارەمانێتییەوە بۆ بەرگری لە خەڵك و گەڕەكەكەیان ئەنجامی دەدەن.

🔹 ئەم بانگەشە درۆزنانە، ڕووی راستەقینەی تاوانكاری میلیشیاكانی حكومەتی دیمەشق هەڵدەماڵێ، كە فێربووە درۆ بەكاربهێنێت بۆ روپۆشكردنی تاوانەكانی، هەمان ئەو هەڵسوكەوتە بەكاردەهێنێت كە لەكاتی تاوانەكانیدا لەناوچەی (ساحل) و (سوەیدا) بەكاریهێنا، لە بۆردومان و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانە مەدەنییەكان.

🔹 بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم تاوانانە دەخەینە ئەستۆی حكومەتی دیمەشق و میلیشیاكانی، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكەین بێدەنگی بشكێنن و پەلە بكەن لە راگرتنی ئەم پێشێلكارییانەو لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی بكرێت.
QANDIL PRESS|قەندیل‌پرێس
Photo
🔻 لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ۲٦۰ کورد لە ئێران دەستبەسەر کراون

🔹 بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کەس لە ئێران دەستبەسەر کراون.

🔹 تا ئێستا ناسنامەی ٧٠٠ کەس بۆ هەنگاو پشتڕاست کراوەتەوە.

🔹 لە کۆی ئەو کەسانەی ناسنامەیان پشتڕاست کراوەتەوە، لانی کەم ٨٥ کەسیان ژن و ٦٠ کەسیشیان منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵن.

🔹 هەروەها لەم ژمارەیە، ٢٦٠ کەسیان هاووڵاتیی کورد و ٢٣٣ کەسیشیان هاووڵاتیی لوڕن.