Kurd Artist – Telegram
Kurd Artist
488 subscribers
1.98K photos
1.18K videos
148 files
792 links
Kurdistan Art & Artist Media Agency

linktr.ee/KurdArtist
Download Telegram
پاڤێڵی ئەوان vs بافڵی ئێمە

چەند ساڵ پێش ئێستا بابەتێکم نووسی، کە لە جیاتی PDF ئێمە PDK و PUK و PKK و HDP و... هەیە و خۆزگە لە جیهانی ئەمڕۆ ڕۆڵ و پشکمان هەبووایە. ئەمڕۆ بە هەمان شێوە ئاماژەیەکم دا و نووسیم بژی کاک پاڤێڵ و لە چەند کاتژمێر زیاتر لە 20 کەس منیان ئانفرێند و بلۆک کرد!


لە ڕاستیدا مەبەستم Pavel Durov خاوەن و دامەزرێنەری Telegram بوو نەک Bafel Talabani کە لە مەحاڵاتە هۆگر و لایەنگری کارەکتەری سیاسی کوردیی بم (لە هەموو کوردستان).

جیهان سەکۆی عەرزی عەزەڵاتە و وڵاتان و کەسایەتییەکانی جیهان هەر یەک بە شێوەیەک عەرزی توانا و هێزی خۆیان دەکەن؛ یەکێک بە سیاسەتی بازرگانی، یەکێک بە تەکنۆلۆژیا، یەکێک بە بەرهەمی داهێنەرانە و وەرزش و گەشت و گوزار و هونەر و هەر کەسێک لە هەگبە شتێکی هەیە بۆ پێشکەش کردن و دروست کردنی شانازی و داهات و دەستکەوت بۆ وڵاتەکەی.

لای ئێمە بە داخەوە عەرزی عەزەڵاتەکە تەنیا بووەتە نمایشێک کە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڕای گشتی و هێورکردنی کۆمەڵگا بە هەڵسوکەوتی پۆپۆلیستییانه به زەبری چەواشەکاری میدیا و دروشمی بەتاڵ.

«پاڤێڵی ئەوان» بە هۆی داهێنان و ئاستی بەرزی کوالێتی بەرهەمەکەی و لە هەموو گرنگتر بە هۆی لێهاتووی لە بەڕێوەبردن و زیرەکییەوە کەسایەتییەکی گرنگ و کاریگەری جیهانە و دەتوانین پێش بینی ئەوە بکەین، داهاتووی جیهانی پەیوەندییەکان و پلاتفۆرمی چەند ڕەهەندی لە ناو چەنگ و مشتیدایە!

«پاڤێڵی ئێمە» دەکرێت هەر یەک لە سەرکردە کلاسیکەکانمان بێت (ماڵی بارزانییەکان یان تاڵبانییەکان یان هەر دەسەڵاتێکی دیکە) لە هەر زۆن و پارێزگا و شار و شارۆچکەیەک کە ئێستا (کاتیی) لە سەر حوکم و دەسەڵاتن، چ ئەوانەی لە بازنەی سیاسەت چالاک و سەرقاڵن و چ ئەوانەی لە جیهانی سەرمایە و خاوەن دارییەتی پرۆژەی بازرگانی پێگە و دەسەڵاتی ماددییان لە دەستە.

کاتیەتی ئێمەش Pavel Durov و Elon Musk و Stive Jobs و کارەکتەری داهێنەری سەردەمیانەمان پشتگیری بکەین بۆ ئەوەی Startup Ecosystem بنیات بنێت و ڕێگە هەموار بکات بۆ بەرهەمی گەنجانمان لە بوارە جیاکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری و مارکێتی ئۆنلاین و خزمەتگوزاری زیرەک دیکە لە بواری Fintech و Blockchain و...

بۆ ئاگاداریتان هەر ئێستا لە هەولێر و سلێمانی چەندین پرۆژەی ستارتاپی عێراقی و ءئێرانی بە ناوی تیمی کوردستانی و بە براندی لۆکاڵی لە غیاب و کەم کاری و بێ دەسەڵاتی گەنجانی خۆمان خەریکن بازاڕی کوردستان داگیر دەکەن و داهات و بەرژەوەندی و دەسەڵاتی ئەو سێکتەرانە دەگرنە دەست و ئەمە جگە لە چەند لایەنی ئەرێنی سنووردار، چەندین لایەنی نەرێنی مەترسیداری هەیە کە دەکرێت لە چەندین ڕەهەندی ئەمنی، ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی پۆلێن بکرێت و کاری تێدا بکرێت، کە چۆن دەتوانین ئەم شەپۆلە بە قازانج و بەرژەوەندی خۆمان بەکار بینین نەک ئەوەی لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوان بین.

ئایا مەنتقییە بۆ هەر پێداویستییەکی ناوخۆیی، تا ماوین چاومان لە بێگانە بێت و خۆمان نەتوانین چارەسەری بکەین؟


پاڤێڵی خۆمان بەرهەم بهێنین و پەروەردەی بکەین و هانی بدەین با لە جیاتی هەڵسوکەوتی کلاسیک و پۆپۆلیستییانە سەنعەت و بازاڕی دونیای ئەلیکترۆنی و زیرەک بگرینە دەست.

کاتیەتی نوخبەکانمان لەم بوارە هەر یەک لە «مەسروور بارزانی» و «قوباد تاڵەبانی» و «بافڵ تاڵەبانی» و «نێچیرڤان بارزانی» هەر لایەنێکی دیکە کە قسەی و فەرمانی دەڕوات بیانکەنە Accelerator و Investor لە پرۆژە شایستەکان و کەم کات و وزە و هیوایان بڕوات بە فاندی ڕێکخراوە کات کوژە سواڵکەر پەروەرەکان.

وا بڕوات تا ساڵی 2100 بە خەویش Unicorn نابینین لە پرۆژەی کوردەواری، Innovator گەنج به فاند و خەڵاتی 25 و 50،000 دۆلار سەرقاڵ مەکەن؛ قەبارەی بازاڕی ناوچەکە لایەنی کەم پێویستی به ژێرخان و بودجەیەکی 100 ملیۆن دۆڵارییه.

| کامیلۆ ئارتمەند

| @KurdArtist Artmand
1👏1
گەنج و دەوڵەتسازی

لە ڕۆژی جیهانیی گەنجان لە ژێر درووشمی «هەوڵی گەنجانی هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ دەوڵەتسازی» لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ساز دەکرێت.

• دووشەممە 12ی 8ی 2024 • کاتژمێر 10 • سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین

| @KurdArtist Event
| دیداری هونەری قەڵادزێ
| سبەی 10ی 8ی 2024

| @KurdArtist Event
Kurd Artist
| رۆژێکی مێژوویی بۆ ئۆکرانیا | رووسیا له شۆک | @KurdArtist
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چۆنی رووسی؟ ئێمە ئێستا لە خاکی ئێوەداین و پیاسەی تێدا دەکەین. لەگەڵ ئێمە دێیت؟


| @KurdArtist Daily
Kurd Artist
| چ بەرخه | @KurdArtist
| چینی کۆپی کار یان شەرقیی نازدار؟

| @KurdArtist
1
ناسیۆنالیزم و نیشتیمان
هیچیان خۆشحاڵ نەبوون
وانەکانی رووبەڕووبونەوەی ناهید و کیمیا بۆ کورد

| هانا چۆمانی
| درێژەی بابەت

| @KurdArtist Comment
1
ناسیۆنالیزم و نیشتیمان
هیچیان خۆشحاڵ نەبوون

وانەکانی رووبەڕووبونەوەی ناهید و کیمیا بۆ کورد:

با لەتەریقەتی تۆ رق لە دڵگرتن ئەرک بێت، گوێ مەدە مەولانا چی گۆتیە کەیفی خۆیتی. ئێمە لە (باشووری) کوردستان، لەلایەن وڵاتانی دەورووبەر، مەشغول کراوین بەشتی بچووک، بۆیە ناپڕژێنیە سەر شتی گەورە و هۆکارەکەشی میدیا، بیرکردنەوەی لۆکاڵێ و شتی لابەلاییە.

بۆ «ناهید و کیمیا» بۆ کورد نموونەی گرنگن؟

ئەمانە بەیەکەوە لە ئێران لە ئەکادیمیای تایکواندۆ بوون و بەیکەوە گەوروبوون و کۆمەلێک دەستکەوتیان بۆ ئێران بەدەستهێنا، بەڵام دواتر لەیەک دابڕان.

دوێنێ هەردوو ئێرانیەکە لە ئۆلۆمپیادی پاریس رووبەروی یەکدی بوونەوە؛ «ناهید کیانی» وەک نوێنەری ئێران 🇮🇷 و «کیمیا عەلیزادە» وەک نوێنەری بولگاریا 🇧🇬.

پێشتر «کیمیا عەلیزادە» یاریزانی ئێران بوو، بەڵام بەهۆی سیاسەت ئێرانی جێهشت و ئێستا رەگەزنامەی بولگاریا هەیە و بەنوێنەرایەتی بولگاریا بەشداری ئۆلۆمپیادی پاریسی کرد.

لە ئۆلۆمپیادی تۆکیۆی 2020 🇯🇵 «کیمیا عەلیزادە» لە تیمی پەنابەران بوو و شکستی بە «ناهید کیانی» نوێنەری ئێران هێنا و بێ بەشی کرد لە مەدالیا.

لە ساڵی 2024 جارێكی دیکە ناهید و کیمیا رووبەروی یەک بوونەوە ئەمجارە ناهید کیانی نوێنەری ئێران بە رق و تامی تۆڵەوە گەڕایەوە و توانی شکست بە کیمیا عەلیزادە وەک نوێنەری بولگاریا بهێنێت.

هیچیان دلخۆش نەبوون و پێیان وابوو هەردووکیان دۆڕاون چونکە هیچیان نەیانتوانیووە مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنن بەهۆی ئەوەی رووبەروی یەک دەبنەوە.

بەو جۆرەش لە ئۆلۆمپیادی پاریس 2024 🇫🇷:
«ناهید کیانی» مەدالیای زیووی بردەوە.
«کیمیا عەلیزادە» مەدالیای بڕۆنزی بردەوە.

سێ وانە:

یەکەم: ئێرانیەکان گوتیان: بۆ ئێمە گرنگ نیە کێ دەیباتەوە هەردووکیان ئێرانین بە ئۆپۆزیسیۆن و دەستەڵاتەوە. واتا کەس نەبوو بە دوژمنی میللەتی خۆی گوتیان هەستێکی ناخۆشە دوو ئێرانی بەرامبەر یەک دەجەنگن

دووەم: هەرگیز رابردوو لەبیری مەکە، هەمیشە بەدوای تۆڵەوە بە، وەک ناهید کیانی، دەبێت لێبوردن و دڵ سافی فڕێ بدەیت، بە ڕقەوە بەدوای تۆڵەوە بێت.

سێیەم: کیمیا و ناهید بەهەستی فارس بوون و ئێرانی بوون ناسیۆنالیسیتی رووبەرووی یەکبوونەوە و لەکاتی یاریەکەش ئەوە بەدی کرا کە بە دڵی یاریان نەدەکرد، واتا نەتەوە پێش هەموو شت بوو.

لە کۆتایی:

«کیمیا عەلیزادە» بوو بە خاوەنی دوو مەدالیای برۆنزی ئۆلۆمپیاد وەک یەکەم خانمە ئێرانی.

«ناهید کیانی» بو بە خاوەن بە مەدالیایەکی زیوینی ئۆلۆمپیاد وەک یەکەم خانمە ئێرانی.

| هانا چۆمانی

| @KurdArtist
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کوردستان ئەنوەر بە 10 زمان قسە دەکات

چەند نهێنی تیۆرییە تایبەتییەکەی فێربوونی دەدرکێنێ! بە 1 مانگ 3 زمان فێر بووه لەبەر چاوی جیهان.


| Youtube
| Facebook
| Instagram

| @KurdArtist Talent
3
ئومید کوردستانی، ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی Twitter، سکاڵای لەسەر کۆمپانیای X تۆمارکردووە کە ئیلۆن ماسک خاوەندارێتی دەکات و ڕایگەیاندووە ماسک ڕەتیکردووەتەوە 20 ملیۆن دۆلار پشکەکانی پێبدات. ئەم سکالایە لە دادگای باڵای ویلایەتی کالیفۆرنیا تۆمارکراوە، بەمەش کۆردستانی بووە یەکەمین ئەندامی باڵای تویتەر کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر مەسک بگرێتەبەر. هەروەها کارگێڕانی پێشووی دیکە و زۆرێک لە کارمەندانی دەرکراو سکاڵای هاوشێوەیان لە دژی ماسک تۆمارکردووە.

| @KurdArtist KamilooEd
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ یادی 15 ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەند ئارام تێگران

هونەرمەندی کوردی بە ڕەگەز ئەرمەن ئارام تیگران لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبوەو لە 8ی ئابی 2009 کۆچی دوایی کرد.

ئارام تێگران ساڵەکانی تەمەنی بە خزمەتکردنی گۆرانی و میوزیکی کوردی تەرخان کردوو، لە دوای خۆی کۆمەڵێک بەرهەمی گۆرانی و چەندین ئاوازی کوردی بۆ بەجێهێشتین.

بەشێک لە گفتوگۆ و سەرنجی بەرنامەی «هەناسەکانی زۆزان» کەناڵ K24 سەبارەت بە ژیان و بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە مەزنە، که
2020 پەخشکراوە.

| @KurdArtist Anniversary
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەسایەتییە کوردییەکان بە مۆم دروستدەکەین


چیرۆکەکانمان میوانداری کچێکی گەنجی پیشەوەر دەکات / یەکشەممە (سبەی) کاتژمێر 18:30 / کاناڵ 8
| @KurdArtist Documentary
| داگرتنی کتێب
| رەگەزپەەرەستی چییه؟
| نووسینی: تاهیر بین جەلوون 1998
| وەرگێڕانی: خەبات عارف
| دەزگای ئاراس / هەولێر / 2007

| DOWNLOAD

| @KurdArtist eBook FREE
What is Racism 2007 @KurdArtist.pdf
465.2 KB
| داگرتنی کتێب
| رەگەزپەەرەستی چییه؟
| نووسینی: تاهیر بین جەلوون 1998
| وەرگێڕانی: خەبات عارف
| دەزگای ئاراس / هەولێر / 2007
| وێنەی بەرگ

| @KurdArtist eBook FREE
مۆسیقای کوردی و قەیرانی کەلەپوور

کاوە شێخ و پرۆژەی هاوبەشی ڕادیۆ دیالۆگ و ژووری ڕاوێژ لە کڵابهاوس


| DOWNLOAD

| @KurdArtist Podcast
1
Music and Culture
Kawa Sheikh
مۆسیقای کوردی و قەیرانی کەلەپوور

کاوە شێخ و پرۆژەی هاوبەشی ڕادیۆ دیالۆگ و ژووری ڕاوێژ لە کڵابهاوس

| @KurdArtist Podcast
1
| وێنەی رۆژ

| @KurdArtist
1