QANDIL PRESS|قەندیلپرێس
Photo
🔻 قەسەدە: لە هێرشی گرووپە چەتەکاندا سێ شەڕڤانمان بریندار بوون
🔹 قەسەدە ڕایگەیاند کە گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، ڕێککەوتنی ئاگربەستیان پێشێل کردووە و بە چەکی قورس ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج و سێ شەڕڤانیان بریندار کردووە.
🔹 ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بڵاویکردەوە: کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ، گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا ئاگربەستیان پێشێل کردووە و بە تۆپباران و چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر دەوروبەری شوێنی نیشتەجێبوون لە بەنداوی تشرین، چەتەکان بەردەوامن لە درووستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە.
🔹 بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات قەسەدە، لەو هێرشەدا سێ شەڕڤانی هێزەکانیان بریندار بوون، قەسەدە جەختی لەوە کردووەتەوە کە مافی بەرگریی ڕەوا بەکاردەهێنن و وەڵامی هەر جۆرە پێشێلکارییەک دەدەنەوە، بەڵام ئامانجی ئەوان پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیە و نایانەوێت ئاڵۆزییەکان زیاتر بن.
🔹 پێشتریش چەندین جار گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاگربەستیان شکاندووە، قەسەدە بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە پابەندی ڕێککەوتنەکانە بەڵام لە کاتی هێرشدا بێدەنگ نابێت.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹 هەواڵنێر: بە ئیسرائیل ڕێگە دەدەیت دووبارە هێرش بکاتە سەر ئێران؟
🔻 ترامپ: بۆ مووشەکە بالستیکەکان؟ بەڵێ
بۆ بەرنامەی ئەتۆمی؟ زوو زوو (بە خێرایی)
- - - - - - - - - -
🔻 خبرنگار: به اسرائیل اجازه می دهید دوباره به ایران حمله کند؟
🔹 ترامپ: برای موشک های بالستیک؟ بله
برای برنامه اتمی؟ سریعا
🔻 ترامپ: بۆ مووشەکە بالستیکەکان؟ بەڵێ
بۆ بەرنامەی ئەتۆمی؟ زوو زوو (بە خێرایی)
- - - - - - - - - -
🔻 خبرنگار: به اسرائیل اجازه می دهید دوباره به ایران حمله کند؟
🔹 ترامپ: برای موشک های بالستیک؟ بله
برای برنامه اتمی؟ سریعا
QANDIL PRESS|قەندیلپرێس
Photo
🔻 پارتی بۆ قەندیل پرێس: لە پەرلەمانی ئێراق كۆدهتا لەسەر پارتى کرا
قەندیل پرێس
🔹 ئەمرۆ لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێراقدا ڕەوتی هەڵوێست بە سەرۆکایەتی عەلی حەمە ساڵح کە تەنیا خاوەنی چوار کۆرسین بە هاوپەیمانی لەگەل یەکێتی نیشتیمانی کوردستان توانیان پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگرن لە بەدەستهێنانی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.
🔹 شێروان دوبهردانى پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند: كۆدهتا لەسەر پارتى کرا، چونکە وهكو عورفێک جێگری دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق وەک پشکی پارتى دیموکراتی کوردستان بووە، نابێت لایەنێکی دیکە دەرەوەی کورد پۆستێکی کورد یەکلایبکاتەوە.
🔹 لە وەڵامی تۆمەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا باوان باوانی سەرکردەی ڕەوتی هەڵوێست بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند: پارتی هەمیشە لە کاتی شکستدا گوتاری تەخوین و تۆمەتبەخشین بەکاردێنێت، ئەوەی لە پەرلەمانی ئێراقدا روودەدا پرۆسەیەکی دیمۆکراسی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە، بۆچی وەرگرتنی ئەو پۆستە لە لایەن پارتیەوە کوردایەتی بێت و ئەگەر ڕەوتی هەڵوێست یان هەر لایەنێکی دیکەی کوردی ئەو پۆستە وەربگرێت دەبێتە کارێکی خراپ و دوژمنایەتی.
🔹 کاندیدی ڕهوتی ههڵوێست، رێبوار كهریم 153 دهنگی بەدەستهێناوەو کاندیدی پارتى دیموکراتی کوردستان، شاخهوان عهبدوڵڵا 119 دهنگی بەدەستهێناوە.
🔹 هەڵبژاردنی جێگری دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەچێتە گەڕی دووەم، چونكە هەڵبژاردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێویستی بە (50+1) واتا پێویستی بە دەنگی (166) ئەندام هەیە.

🔻 بەنگین ڕێکانی: شاخەوان عەبدوڵا دەرنەچێت ئەگەری هەیە پارتی لە پرۆسەی سیاسی بکشێتەوە
قەندیل پرێس
🔹 بەنگین رێکانی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ئەگەر بێت و شاخەوان عەبدوڵا دەنگی پێویست نەهێنێت بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە موئامەرەی دەزانین و ئەگەری ئەوەش هەیە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بکشێینەوە.
🔹 بەنگین رێکانی لە پەیامێکی هەڕەشە ئامێزدا بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد؛ سەرنەکەوتنی کاندیدەکەی پارتی کاریگەری دەبێت لەسەر کۆی رێککەوتنەکانی دیکە و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
🔹 دوێشەو لە پڕۆسهی ههڵبژاردنی جێگری دوهمی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق، هیچ یهكێك له رێبوار كهریم، كاندیدی رهوتی ههڵوێست و شاخهوان عهبدوڵا، كاندیدی پارتی نهیانتوانی دهنگی پێویست بهێنن و سهرۆكی پهرلهمانی پشویهكی بۆ دانیشتنهكه راگهیاند.
🔹 له گهڕی دوهمدا رێبوار كهریم دهنگهكانی زیادیان كردو بەدەستنهێنانی 156 نزیكتر بو له بهدهستهێنانی پۆستهكه.، شاخهوان عهبدوڵای کاندیدی پارتی دیمۆکراتیش 102 دەنگی بەدەستهێنا و هەروەها دەنگی پۆچەڵیش 22دەنگ بوو و بهوهش دانیشتنهكه بۆ ههڵبژاردنەکە چووه گهڕی سێیهم، چونکە هەڵبژاردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێویستی بە (50+1) واتا پێویستی بە دەنگی (166) ئەندام هەیە.
🔹 گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەوێتە کاتژمێر 2ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ و جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.

🔻 ئۆجەلان: پێویستە تورکیا رۆڵی ئەرێنی لە رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق ببینێت
🔹 عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند: رێککەوتنی 10ـی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق، مۆدێلێکی سیاسی دیموکراسییە کە تێیدا هەموو گەل و نەتەوەکان دەتوانن پێکەوە خۆیان بەڕێوەببەن. زۆر گرنگە تورکیا لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵی ئاسانکاریی دیالۆگ بگێڕێت. ئەوەش گرنگە بۆ ئاشتی ناوچەکە بەهێزکردنی ئاشتی ناوخۆیی.
🔹 بە بۆنەی ساڵی نوێوە، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئەمڕۆ سێشەممە (30ـی کانوونی یەکەمی 2025) پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە ئیمراڵییەوە بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە: ئێمە دەچینە ناو ساڵی نوێ، پێویستە جارێکی دیکە لەبیرمان بێت کە بەدرێژایی سەدەی ڕابردوو هێرشە ئیمپریالیستی و ڕەگەزپەرستییەکان پێکەوە پێشڕەوییان کردووە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان خستۆتە ناو شەڕ و ململانێی توندەوە. ئەم شەڕە ڕێگەی بۆ وێرانکاری و داڕمانی کۆمەڵایەتی خۆشکردووە. ئەو تائیفەگەری و ناسیۆنالیزمە ئیتنیکییەی ئەمڕۆ لە ناوچەکەدا پراکتیزە دەکرێت، ڕەگ و ڕیشەی خۆی لەم مێژووە پڕ لە ئازارەدا هەیە. بەداخەوە ستراتیژی "دابەشکردن، داگیرکردن و حوکمڕانی"ـی سیستەمی هەژموونگەرایی بە فۆڕمی جیاواز بەردەوام دەبێت.
🔹 سەبارەت بەو پڕۆسە نوێیەی لە تورکیا دەستی پێکردووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت: ڕوانگەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک کە پەرەمان پێداوە، تەنیا بژاردە نییە، بەڵکو وەک ئەرکێکی مێژوویی لەبەردەمماندایە. ئەگەر ئەم دیدگایە بە دروستی تێبگەین و هەڵسەنگێندرێت، ئەوا دەتوانێت بەر بە شەڕ و ململانێ بگرێت. ئەم ڕوانگەیە بنەمای ژیانێکی ئارام و ئازاد پێکەوە دروست دەکات. بەرپرسیارێتی سەرەکیمان لە داهاتوودا؛ ڕێگریکردنە لە ململانێ نوێیەکان.
🔹 لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئۆجەلان دەڵێت: قەیران و ململانێ سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قووڵتر دەبنەوە. پرسی کورد لە ناوەندی ئەم قەیرانانەدایە. چارەسەری کێشەکە تەنیا بە ئاشتی کۆمەڵایەتی و کۆدەنگی دیموکراسی بەدەست دەهێنرێت. پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکە نەک لە ڕێگەی ململانێ و شەڕ و میتۆدی سەربازی و ئاساییشەوە بێت، بەڵکو لەسەر بنەمایەکی دیموکراسی کە ئیرادەی گەل وەک بنەمای خۆی وەربگرێت و بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
🔹 ئۆجەلان، جارێکی دیکە جەختی لەسەر ئازادی ژن کردووەتەوە و دەڵێت: نابێت لەبیرمان بچێت؛ تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگا ئازاد نابێت، تا کێشەی عەقڵیەتی پیاوسالاری چارەسەر نەکرێت، کولتووری شەڕ کۆتایی نایەت و ئاشتی هەمیشەیی نایەتەدی. بۆیە ئازادی ژن وەک بنیاتنەری کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و ڕێبازێکی گرنگ دەبینم.
🔹 سەبارەت بە دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستانیش، ئۆجەلان ئاماژەی بەوەکردووە، وێنەیەکی نوێی ئاژاوەگێڕی لە سوریا دەبینرێت، زۆر بە ڕوونی چاوەڕوانی چارەسەرێکی دیموکراسییە. ئەو شێوازی حوکمەی کە ساڵانێکە لەسەر بنەمای تاکڕەوی و چەوساندنەوە و نکۆڵیکردن لە ناسنامەکان دامەزراوە، ناتوانێت بەردەوام بێت، ئەمەش وایکردووە داواکاری یەکسانی و ئازادی بۆ کورد و عەرەب و عەلەوی و هەموو گەلان بەهێزتر بێت.
🔹 لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاماژەی بە ڕێککەوتنی 10ـی ئاداری نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی کاتی دیمەشق کردووە و دەڵێت: ئەو داواکاریانەی لەم ڕێککەوتنەدا هاتوون، مۆدێلێکی سیاسی دیموکراسییە کە تێیدا هەموو گەلان یان نەتەوەکان دەتوانن پێکەوە خۆیان بەڕێوەببەن. جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی ئادار ڕێگا بۆ پرۆسەکە خۆش دەکات بەرەوپێشی دەبات.
🔹 ئۆجەلان دەڵێت: زۆر گرنگە تورکیا لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵی ئاسانکاریی و بنیاتنەر و دیالۆگ بگێڕێت. ئەوەش زۆر گرنگە هەم بۆ ئاشتی ناوچەیی و هەم بۆ بەهێزکردنی ئاشتی ناوخۆیی.
🔹 لە کۆتایی پەیامەکەیدا بە بۆنەی ساڵی نوێوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت: با ساڵی نوێ ساڵی شەڕ و وێرانکاری و هەڵاواردن نەبێت، هیوادارم ساڵی ئیرادە بێت بۆ بنیاتنانی کۆدەنگی دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوە ئیرادەیەکی هاوبەش بۆ بنیاتنانی ئایندەی گەلان دروست بکەین. ئاواتی من ئەوەیە ساڵی نوێ زەمینە بۆ ئاشتی و ئازادی و ئایندەیەکی دیموکراسی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان خۆش بکات. هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە مایەی ئارامی و ژیانێکی خۆش بۆ گەلەکەمان.

🔻 كرماشان/ خەڵكی كرماشان لە ناڕەزایەتی بە هەڵاوسان و گرانی و كێشەی بژێویی ژیان ڕژانە سەر شەقامەكان و دروشم دەدەن
🔻 ئەمڕۆ خوێندکارانی زانکۆکانی شاری تاران دژ بە دۆخی ئابووری ئێران و هەروەها ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد
🔻 فوزا یوسف: توافقات نظامی با دمشق حاصل شده است/ برای فصل تازهای از روابط با ترکیه آمادهایم
فوزا یوسف، عضو شورای رهبری حزب اتحاد دموکراتیک (PYD) و رئیس هیئت مذاکرهکننده با دولت انتقالی، در جدیدترین اظهارات خود پیرامون تحولات سیاسی و امنیتی منطقه، از گشایشهای تازه در پروندههای داخلی و منطقهای خبر داد.
توافقات امنیتی و پافشاری بر تمرکززدایی
🔹 فوزا یوسف با اعلام اینکه دیالوگ میان شمال-شرق سوریه و دمشق قطع نشده است، فاش کرد که تحت نظارت و میانجیگری ایالات متحده، توافقاتی «شفاهی» در حوزههای نظامی و امنیتی برای ادغام همکاریها صورت گرفته است. وی با اشاره به دریافت سندی از سوی دمشق که حاوی مطالبات متعددی است، خاطرنشان کرد که دمشق همچنان بر سیستم «تمرکزگرا» تأکید دارد، در حالی که از نظر ما تنها راه درمان دردهای سوریه و تضمین یکپارچگی کشور، استقرار یک نظام «غیرمتمرکز » است.
روابط با ترکیه و چشمانداز ۲۰۲۶
🔹 رئیس هیئت مذاکرهکننده در بخشی از سخنان خود به تحولی مهم در سیاست خارجی اشاره کرد و گفت: «کانالهای مستقیمی برای گفتگو میان ما و ترکیه ایجاد شده است و ما آمادگی داریم تا صفحه جدیدی را در روابط با این کشور بگشاییم.» وی همچنین تأکید کرد که سال ۲۰۲۶ سال برداشتن گامهای عملی برای تأسیس «جمهوری دموکراتیک سوریه» خواهد بود.
جایگاه نیروهای نظامی و نقش عبدالله اوجالان
🔹 یوسف با تأکید بر حفظ ساختار نیروهای یگانهای مدافع زنان (YPJ) به عنوان یک نیروی خودمختار در منطقه، به اهمیت نقش عبدالله اوجالان در حل مسئله کوردها اشاره کرد و خواستار فراهم شدن بستر دیدار با وی شد. به گفته وی، حل پروندههای استراتژیک مانند نفت و گذرگاههای مرزی میتواند کلید ایجاد آرامش و ثبات پایدار در کل سوریه باشد.

🔻 ناڕەزایەتی كاسبكاران و خەڵكی شیراز بەرامبەر هەڵاوسان و گرانی